عوسمان میرغه‌نى*

له‌كۆتایى حوزه‌یرانى 2014 گۆڤارى تایمى ئه‌مریكى بابه‌تێكى كرده به‌رگ، به‌مه لوغزێكى فراوانى دروست كرد. ناونيشانه‌كه‌ى بریتى بوو له” كۆتایى عێراق” بابه‌ته‌كه بریتى بوو له‌قسه‌كردن له سه‌ر پلانه نوێیه- كۆنه‌كه‌ى دابه‌شكردنى عێراق بۆ سه‌ر سێ ده‌وڵه‌تۆكه. شیعه له‌باشوور و سوننه له‌ناوه‌ڕاست و كوردیش له باكوور و كه‌ركووكیش له‌گه‌ڵ باكوور ده‌بێت، به‌ڵام قسه‌كانى ته‌نها له‌وه نه‌وه‌ستابوو به‌ڵكو باسى له‌وه‌ش كردبوو هه‌ندێك له‌و ناوچه عه‌ره‌بییانه‌ى كه له‌سه‌ر سنوورى عێراقن ده‌خرێنه سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته گریمان كراوانه. لایه‌نێكى دیكه ئه‌وه بوو ئه‌و بابه‌ته كاتێك بڵاوكرایه‌وه كه رێكخراوى داعش ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى فراوان ده‌كرد و سنووره‌كانى ده‌سڕییه‌وه. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش تێكه‌ڵییه‌كى له‌نه‌خشه‌ى دیموگرافى دروست ده‌كرد به‌وه‌ى كه‌مینه‌كانى ده‌كرده ئامانج و ئاگره‌كه‌ى خۆشتر ده‌كرد.
ئه‌مڕۆ دواى ئه‌وه‌ى ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه تێده‌په‌ڕێت. مشت‌ومڕێك له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه هه‌یه، كه په‌یوه‌ندى به‌شه‌ڕى دژه داعش هه‌یه. ئه‌ویش پڕۆژه یاسایه‌كى لیژنه‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى كۆنگرێسى ئه‌مریكییه بۆ هاوكاریكردنى راسته‌وخۆى پێشمه‌رگه و سوننه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوون له هاوكاریكردنى حكومه‌تى مه‌ركه‌زى. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى شیعه ره‌تده‌كرێته‌وه، چونكه نایانه‌وێ چه‌كى ئه‌مریكى بگاته هۆزه سوننییه‌كان، ئه‌گه‌ر له‌دژى داعش‌یش بێت!. یه‌كێك له جیاكارییه‌كان ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌هۆزه سوننیه‌كانى ئه‌نباریش گومان له‌پرۆژه‌ى چه‌كداركردنى سوننه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا سوننه‌كان ماوه‌یه‌كى زۆره گله‌یى له‌وه ده‌كه‌ن كه حكومه‌تى مه‌ركه‌زى له‌به‌غدا هاوكاریان ناكات له پێدانى چه‌كى پێویست له‌شه‌ڕى داعش. هۆكاره‌كه‌شیان به تایفى ده‌زانى. بۆیه هه‌ریه‌كسه‌ر سوننه‌كان پێشوازیان له‌و پرۆژه‌یه‌ى كۆنگرێس كرد. ئه‌مه‌ش رێگر نه‌بوو له‌وه‌ى هه‌ندێك له نوێنه‌ریان ره‌تى هه‌ر هاریكارییه‌كى ئه‌مریكى بكه‌نه‌وه و ئه‌و هاوكارییه به پاڵپشى دابه‌شكردنى عێراق بزانن.
ئه‌و مشتومڕه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگانه‌ى كه سه‌رله‌نوێ له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى عێراق داواى دابه‌شكردنى عێراق ده‌كه‌ن بۆ سێ هه‌رێم. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى به‌راستى ده‌وڵه‌تى یه‌كگرتوو داڕووخاوه. سیغه‌ى حوكمڕانى و به‌یه‌كه‌وه ژیان سه‌رنه‌كه‌وتووه. سه‌ره‌راى ئه‌مانه‌ش گرى تایفى و ناوچه‌گه‌رى و به‌ریه‌كه‌وتنى ئیقلیمى كاردانه‌وه‌ى به‌سه‌ر عێراق هه‌یه. بۆیه چاره‌یه‌ك نه‌ماوه ته‌نها دابه‌شكردنى عێراق نه‌بێت كه چاكترین چاره‌سه‌ره.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و به‌و تێگه‌یشتنه داعش رۆڵێكى گه‌وره‌ى بینیوه. جا به‌رێكه‌وت بێت یان به پلان. داعش وه‌ك قاعیده روڵێكى گه‌وره‌ى له‌تایفه‌گه‌رى هه‌بووه. لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى له‌دژى سوننه هانداوه. به‌ر له‌داعش رێكخراوى قاعیده له‌وڵاتى رافیده‌ین له‌سه‌رده‌مى ئه‌بوموسعه‌بى زه‌رقاوى هه‌وڵى دا ئاژاوه‌ى تایفى بنێته‌وه ئه‌مه‌ش به‌لێدانى شیعه و مه‌سیحیه‌كان و كه‌مایه‌تیه‌كانى دیكه له ته‌قینه‌وه و ده‌ركردن. كاتێكیش داعش به‌وشێوه خێرا و سه‌یره هاته سه‌ر شانۆكه له‌سه‌ر هه‌مان رێباز رۆیشت. به‌ڵام له سنوورێكى فراوانتر و به جه‌نگێكى دڕنده‌تر. ئه‌مه‌ش به‌راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تێكى ئیسلامى خه‌یاڵكراو. كه‌به‌شێوه‌یه‌كى زۆر نامۆ له نێوان سوریا وعێراق فراوان ده‌بێت.
رۆلى داعش ته‌نها له‌و ئاسته نه‌وه‌ستاوه. به‌ڵكو جه‌نگ له‌دژى داعش ئاگره‌كه‌ى خۆشتركرد و زیاتر هه‌ستیارى تایفه‌گه‌رى وروژادن. دووباره ترسى دابه‌شكردنى زیندووكرده‌وه. كاتێك میلیشیا شیعه‌كان به هاوكارى و به‌شدارى حه‌ره‌س سه‌ورى ئێران بوونه‌ته سه‌ڕم له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا بۆ گێڕانه‌وه‌ى ناوچه‌كانى نزیك به‌غدا له‌به‌رده‌ستى داعشه‌وه ئه‌مه‌ش ترسى سوننه‌كانى زیاد كرد به‌تایبه‌تى چه‌ندبن سه‌ربورده له‌باره‌ى ئه‌وه هه‌یه كه میلیشیاكان ده‌ستدرێیان كردۆته سه‌ر خه‌ڵك و تاڵانیان له ناوچه سوننییه‌كان ئه‌نجام داوه. به‌مشێوه‌یه ئێران به‌شدار بوو له‌كردنه‌وه‌ى ده‌ستى ئێران له‌عێراق بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا له‌گه‌ڵ میلیشیاى شیعه به‌شدار بێت له‌ژێر چه‌ترێكى ئه‌مریكى بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كان بگێڕنه‌وه و بچنه ناوچه سوننییه‌كان.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى داعش هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هاوكاریى چه‌كى رۆژئاواییان به‌ده‌ست هێناو خۆیان به‌هێزكرد و ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر كه‌ركوك زاڵكرد. په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ كورده‌كانى سوریا به‌هێزكرد له‌میانه‌وه‌ى گێڕانه‌وه‌ى ناوچه‌كانیان كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش بوو. ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ى دابه‌شكردنى عێراق جێبه‌جێ بكرێت كه له‌لایه‌ن زۆر كه‌سه‌وه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرێت به‌تایبه‌تى سیاسه‌تمه‌داره ئه‌مریكیه‌كان. ئه‌وا داعش به‌شدارى له‌جێبه‌جێكردنى ئه‌و پلانه كردووه جا به به‌ستنه‌وه‌ى ناوچه سوننه‌كان بێت به‌سووریاوه یان به‌ستنه‌وه‌ى كوردستانى عێراق بێت به ناوخۆى سوریا. بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌كه ته‌واو بێت چه‌كیش به هۆزه سونییه‌كان ده‌درێت وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر له مه‌سه‌له‌ى قاعیده كرا.
جا قسه‌كردن له‌سه‌ر دابه‌شكردنى عێراق نوێ نییه چه‌ند جارێك ته‌رح كراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنج بێت ئه‌وه‌یه كه داعش رۆلێكى سه‌ره‌كى ده‌بینى له‌دابه‌شكردنى ئه‌و وڵاته و ته‌نانه‌ت له سوریا و ره‌نگه له‌لیبیاش هه‌مان رۆل له ئایینده ببینى.
• له شه‌رقولئه‌وسه‌ت وه‌رگیراوه /و: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل