نوچەنێت-جەزیرە
بەهۆی توندبوونەوەی شەڕی داعش و حەشدی شەعبی لە عێراق، داعش زیاتر لە 10 هەزار چەكداری خۆی لە سووریاوە بە ئاراستەی بەرەكانی جەنگ لەگەڵ حەدی شەعبی دەنێرێت.
بەگوێرەی راپۆرتێكی جەزیرە ئێستا شاری رەققە و حەلەب ژمارەیەكی كەمتری چەكداری داعش دەبینرێن، ئەویش چونكە ژمارەیەكی زۆریان رەوانەی عێراق كراون.
یەكێك لە سەركردەكانی داعش بەناوی ئەبو موسەننا وتویەتی كە راستە ئەوان هەزاران چەكداری عەرەب و بیانییان لە سوریاوە بە ئاراستەی عێراق ناردوون بەهۆی توندبوونەوەی جەنگەی داعش و حەشدی شەعبی و چڕبوونەوەی بۆمببارانەكانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان.
جەزیرە دەڵێت بەگوێرەی خەمڵاندنەكان داعش لەماوەی رابردوو 10 هەزار چەكداری لە سوریاوە رەوانەی عێراق كردووە. بەڵام چەكدارێك كە پێشووتر لە ریزەكانی داعشدا بووە و لەكاتی گواستنەوەیان لە سووریاوە بۆ عێراق هەڵاتووە، بە جەزیرەی وتووە كە ژمارەكە لە 10 هەزار زۆرترە و بڕێكی زۆری چەكیش نێردراون.