عەبادی لەبارەی بودجەی كوردستانەوە لێدوانی دا

0

 

نوچەنێت-بەغدا

رۆژی چوارشەممە حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق ، پابەندبوونی حكومەتی فیدرالی بە یاسای بودجەوە دووپاتكردەوە كە پشكی 17%ی بۆ هەرێمی كوردستان تەرخانكراوە ، ئاماژەشی بەوەدا كە پێشمەرگە بەشێكە لە سیستمی بەرگری عێراق .

نوسینگەی عەبادی لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە كە ” حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمرۆ لە نوسینگەی خۆی پێشوازی كرد لە ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ، لەو دیدارەدا لە هاوكاری نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و دەركردنی ئەو یاسایانەی كە خزمەتی هاونیشتمانیان دەكەن و ئەو سەركەوتنانەی كە لەلایەن سوپاو پۆلیس و حەشدی شەعبی و پێشمەرگەو و هۆزەكانەوە بەدەستهاتوون كۆڵییەوە”.

هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتوە ” ئەو دیدارە گرنگی یەكگرتوویی هێزە سیاسییەكانی بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی رروبەڕووی وڵات دەبنەوە لە هەموو روویەكەوە دەرخست”.

عەبادیش ئەوەی دووپات كردەوە كە ” پابەندین بە یاسای بودجەوە و بەشی هەموو پارێزگاكان پارێزراوە” ئاماژەشی بەوەدا كە ” پێشمەرگە بەشێكە لە سیستمی بەرگری عێراق “.

ئەنجومەنی نوێنەران لە 29 ی كانونی دووەمی 2015 پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی پەسەند كرد بە بڕی 119 تریلیۆن دینار و كورتهێنان بە بڕی 25 تریلیۆن . كە لەو كاتەدا سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند عێراق لە ساڵی 2003 ەوە بەخۆیەوە نەبینیوە بەدجە لە مانگی یەكدا پەسەند بكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com