ئەحمەد میرە لەژێر فشاردا ئازادکرا
نوچەنێت
به‌هۆی سكاڵایه‌كی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بڕیاریدا ئه‌حمه‌د میره سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ ده‌ستگیربكرێت. دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەرکردنی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین له‌ژێر فشارد ئازاد كرا.
ئیبراهیم علی سكرتیری نوسین لە گۆڤاری لڤین له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند”ئه‌مڕۆ سەرنوسەری گۆڤاری لڤین له‌سه‌ر داوایه‌كی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رده‌م داگا ئاماده‌بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌كی یاسایمان پێ بگات”.
راشیگەیاند”دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر بڕیاری گۆڕینی ماده‌ی سزادانه‌كه‌ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤینی دا له ماده‌ی 9 ی ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌وه بۆ ماده‌ی 434 ی عقوباتی عێراقی كه فه‌رمانی ته‌وقیف كردنیدا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه گوایه ئه‌حمه‌د میره سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین ئه‌ندامی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان نییه”.
هەر لەوبارەیەوە نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان، دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه یاسای رۆژنامه‌گه‌ری تایبه‌ت نییه به ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، به‌ڵام دادوه‌ر گوێی به وته‌كانی نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان نه‌داوه و بڕیاری ته‌وقیفكردنی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤینی ده‌ركردووە.
دوا بەدوای دەستگیرکردنی سەرنوسەری گۆڤاری لڤین، دەنگدانەوەو ناڕەزایی گەورە بەرزبووەوە لە لایەن رۆشنبیران و دەزگاکانی راگەیاندنەوە، کەبووە هۆی ئەوە دادگا بەبڕیارەکەی خۆیدا بچێتەوە، لای خۆیانەوە سەنتەری میترۆ لە بەیاننامەکدا رایانگەیاند”ته‌قیفكردنی هاوڵاتیان، ده‌سبه‌سه‌رگرتن رێوشوێنێكی یاساییه. به‌لام له‌كاتی زۆر پێویستدا ده‌درێت. بۆ هه‌ندێ تاوانی وه‌ك كوشتن‌و دزی پێویستن نه‌ك تۆمه‌ته‌كانی تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند “ناكرێت ته‌وقیكردن وه‌ك سزا ته‌ماشابكرێت. داوا له ده‌زگای داوه‌ری هه‌ولێر ده‌كه‌ین سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین ئه‌حمه‌د میره ئه‌مڕۆ به كه‌فاله‌ت ئازاد بكات”.
هەرلەبارەی دەستگیر کردنی سەرنوسەری گۆڤاری لڤین. حامد محمد سكرتێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، رایگەیاند کە”ده‌بوایه به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی و به‌ماده‌ی 12 مامه‌له له‌گه‌ڵ میره‌دا بكرایه”. راشیگەیاند، ئێمە لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پێمان وایە بڕیاری گرتنی ئەحمەد میرە سەرنووسەری كۆڤاری لڤین بڕیارێكی هەڵە بووە، راسته میره ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان نیه، به‌ڵام به‌پێی یاسای رۆژنامه‌نوسی نابێت رۆژنامه‌نوس به‌ده‌ر له‌ویاسایه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌لدا بكرێت” .
دەنگدانەوەی دەستگیرکردنی ئەحمەد میرە و بەرزبونەوەی ناڕەزاییەکانی زیاتر بەرفرەوانی بەخۆیەوە بینی و کەناڵی ئاسمانی پەیامیش لە راگەیەنراوێکدا رایانگەیاند”ئێمه له‌كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ئه‌مه به‌مه‌ترسی بۆسه‌ر ئازادی راده‌ربڕین و پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی ده‌زانین و داواده‌كه‌ین هه‌رچی زووتره، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین ئازادبكرێت و كاربۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه له‌هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت”.
سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنەش رایگەیاند، ده‌ستگیركردنی ئه‌حمه‌د میره جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌و ئه‌م ده‌ستگیركردنه مه‌حكوم ده‌كه‌ین، چونكه (ته‌وقیف) بۆ چه‌ند رۆژێك بۆ ئه‌و تۆمه‌تبارانه ده‌بێت كه مه‌ترسی هه‌ڵهاتن، یان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێبكرێت كه ئاساری تاوانه‌كه بشارنه‌وه.
هەر لەو بارەیەوە رۆژنامەی هاوڵاتی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە”ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئازادی راده‌برین له‌كاتێكدایه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤ ئاماژه‌یان به‌و ره‌وشه ناله‌باره داوه كه بۆ رۆژنامه‌نوسان دروستكراوه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ره‌وه‌ها نوێنه‌رانی پارتی و یه‌كێتی له‌دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن به‌ڵێنیان داوه كه ره‌وش و فشاری سه‌ر رۆژنامه‌نوسانی ئازاد به‌ره‌و كۆتایی به‌رن.
ئێمه وه‌ك رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ئیدانه‌ی ئه‌م ده‌ستگیركردنه‌ی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین ده‌كه‌ین و به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی ده‌بینینه‌وه له‌سه‌ر ئازادی راده‌بڕین له‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستاندا”، هاوڵاتی داواشی کرد”به‌رپرسانی هه‌رێم له‌باتی ئه‌وه‌ی سزا‌و هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژنامه‌نوسانی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ توندبكه‌نه‌وه چاو به‌وهه‌لومه‌رجه‌دا بخشێننه‌وه كه ئه‌مڕۆ میدیای ئازاد تێی كه‌وتووه و داوا له‌هه‌موو رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و دۆستانی میدیای ئازاد ده‌كه‌ین پیشتیوانی له میدیای ئازد بكه‌ن له‌كوردستان، داواده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ ئه‌حمه‌د میره ئازاد بكرێت”.
بەرزبونەوەی دەنگی ناڕەزایی لەهەمبەر دەستگیر کردنی ئەحمەد میرە سەرنوسەری گۆڤاری لڤین، بووە هۆکاری ئەوەی کە بڕیاری ئازادکردنی ئەحمەد میرە بدرێت، ماڵپەڕی لڤین رایگەیاند کە”پاش ده‌ستگیر كردنی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین له‌شاری هه‌ولێر و بڕیاری ته‌قیف كردنی بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ،داواتر له‌ژێر فشارد ئازاد كرا “.
لڤین لەبارەی ئازادکردنی سەرنوسەرەکەیەوە دەڵێت”ئازاد كردنی میره دوای ئه‌و فشاره زۆره دێت كه لایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و رێكخراوه ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌كرایه سه‌ر دادگای هه‌ولێر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره نایاساییه‌ی كه حاكم فاخر ده‌ری كردبوو”.
چاودێرێکی رۆژنامەوانیش بەنوچەنێتی راگەیاند ” ئەوە جاری یەکەم نیە بڕیاری دادگاکانی کوردستان دەبێتە مایەی نەنگی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەموو دنیادا دادوەر بێ ڕەچاوکردنی بنەما یاساییەکان بڕیار دەرناکات، کە بڕیاریشی دەرکرد هێز نیە بڕیاری پێبگۆڕێت، ئەم موعجیزە بەس لەکوردستاندا هەیە، کە ئەمە کاریگەری لەسەر میسداقیەتی بڕیاری دادوەری و ئازادی لەکوردستان هەیە”. ئەو چاودێرە زیاتر دەڵێت” پێم سەیرە یاسای کاری رۆژنامەوانی لەکوردستان دەرچووەو شانازی پێوە دەکەن وەک دەسەڵات، بەڵام بەیاسای تر سزای رۆژنامەوان دەدەن لەسەر بابەتی رۆژنامەوانی، ئەوەی لە کوردستان دەکرێت جیاوازە لەهەر وڵاتێکی تر، دادوەر چۆن دەبێت بیر لەوە نەکاتەوە تۆمەتبار کەسێکە کە خۆی هاتۆتە بەردەم دادگا، چۆن دەبێت بڕیارێک بدات و دوای چەند کاتژمێرێکیش بڕیارەکە هەڵوەشێنێتەوە، ئەوەی ئەمرۆ بەرانبەر میرە کراوە هەڵەبووە بڕیارێکی هەڵە بووە، چونکە یاسای رۆژنامەوانی هەیە کار نەکردن بەو یاسایە بەرانبەر رۆژنامەوان، کاری لەسەر سومعەی کوردستانیش کردووە”.
