نوچەنێت_ رۆیتەرز
فەرماندەیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە هاوپەیمانی سەربازی نێودەوڵەتی كە ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات لە سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممەوە هەتا چوارشەممە11 هێرشی ئاسمانییان بۆسەر مۆڵگەكانی داعش ئەنجامداوە.
بەیاننامەكە ئاشكرایكرد لەو هێرشە ئاسمانیانەدا چەندین ئۆتۆمبێل و كۆگای سوتەمەنی و بینا و شتومەكی تر لە نزیك شارەكانی بێجی و رومادی وموسڵ و چەند جێگایەكی تر تێكشكێنراوە .
لە بەیاننامەكەدا هەروەها هاتوە لەماوەی 24 كاژێری رابردوودا هیچ هێرشێكی ئاسمانی لە سوریا ئەنجامنەدراوە.