نوچه نێت
یه‌كێك له‌شاره‌زایانى كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى له‌تۆڕى cnn ، پێیوایه داعش له‌رۆژئاوا په‌نا بۆ دروستكردنى نموونه‌یه‌كى نوێ ده‌دات. به تایبه‌تیش له ویلایه یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌و كاره ده‌كات.
كیمبیرلى دوزێر زیاتر ئه‌و نموونه‌یه روون ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ى گفتوگۆیه‌كى بوو له‌ڤه‌ڵ كه‌ناڵى cnn ،كه قسه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى تێكساس ده‌كرد . دۆزێر ده‌ڵێ” نموونه نوێیه‌كه‌ى داعش له‌وه خۆى ده‌نوێنێ: هه‌ر كرده‌یه‌ك ده‌ربكه و و جێبه‌جێى بكه، گه‌وره بێت یان بچووك ئێمه به‌یه‌كێك له‌خۆمانت ده‌زانین”. دۆزێر پێیوایه ئه‌و شێوازه ترسناكتره له‌شێوازه‌كانى دیكه كه رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان له ئه‌وروپا ئه‌نجامیان ده‌دا. ئه‌و ده‌ڵێ” به‌تێڕوانینى من ئه‌م نموونه‌یه ترسناكتره له‌شێوازه ته‌قلیدییه‌كانى دیكه كه پێویستى به پیلان و كۆمه‌كى و رێكخستن هه‌بوو. ئه‌مه‌ش په‌یامێكه بۆ ئه‌وانه‌ى بیر له‌و جۆره هێرشانه ده‌كه‌نه‌وه”.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ” به‌گوێره‌ى سه‌رۆكى نووسینگه‌ى نیشتیمانى بۆ دژه تیرۆر، كه ناوى مات ئولسنه و ساڵى رابردوو خانه‌نشین كرا. پێشبینى ئه‌وه ده‌كرێت كه له‌ساڵى داهاتوودا ئه‌مریكا رووبه‌رووى چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆریستى ببێته‌وه به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ى بۆمباى نا. كه سه‌دان كه‌س له‌ناو چه‌ند خانوویه‌ك بمرن. به‌ڵكو له‌شێوازى كوشتنى یه‌ك یان دوو كه‌سى ده‌بێت و بێ به‌كارهێنانى ئۆتۆمبیلى بۆمرێژكراو و ته‌نها چه‌كى بچووك ده‌بێت”.
هه‌ر ئه‌و خانمه شرۆڤه‌كاره ده‌ڵێ” به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى نیشیتمانى ده‌رچووه نزیكه 22 هه‌زار چه‌كدارى بیانى له‌ناو داعش هه‌یه. 180 له‌وانه مه‌زه‌نده ده‌كرێت ئه‌مریكى بن و گومانیش ده‌كرێت 40 گه‌ڕابنه‌وه وڵات و fbi چاودێریان ده‌كات”.
دوزێر: داعش له‌ئه‌مریكا په‌نا بۆ نموونه‌یه‌كى ترسناك ده‌بات
0
Share.