كەمپەین بۆ هەڵوەشاندنی فەرمانی81
جووتیاران و هاوڵاتیان: خانووی پلاستیكی و بەرهەمەكانی نەكڕن!
هاوڵاتیان: بە ئیمزا، خۆپیشاندان، نووسین و رەخنە بەشداری بكەن!
نطالب بألغاو قرار 81 الصادر عن باول بریمر الحاكم المدنی السابق فی العراق
هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵی ئەڵتەرناتیف: (فەرمانی81)ی ئەمریكا، تاوانە دژ بە مرۆڤایەتی
..هەر یەك لە هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵی ئەڵتەرناتیف (د. پرۆفیسۆر هانز-پیتەر دویڕ، پرۆفیسۆر جۆهان گەلتونگ، ستێفن كازكین، تاپیو ماتلەر، پرۆفیسۆر.د. مانفرید ماكس- پرۆفیسۆر. د. رافیندران، ئیرینە شیرباكۆڤا، د. ڤەندانە شیڤا، سولاك سیفاراسكا، پرۆفیسۆر. د. میشائیل سۆكۆف)بانگەوازی: (فەرمانی81:تاوانە دژ بە مرۆڤایەتی.)بڵاوكردووەو ئەمەش دەقەكەیە:
(عیراق لانكەی شارستانییەت و كشتوكاڵییە لەسەر زەمینەكەمان. ترادیدتسیونی فرەرەنگی كلتووری كشتوكاڵی ئەم وڵاتە لەماوەی هەزاران ساڵ گەشەیكردووە و تەنها میرات و موڵكی جووتیارەكانی نییە، بەڵكو هەموو جیهان.
“فەرمانی81” لەلایەن پاول بریمەر(بریكاری ئەمریكا بۆ نۆژەنكردنی عیراق)دەركراو ئامانجەكەی بریتییە لە رێگریكردن لە جووتیارانی عیراق بۆ بەكارهێنانی تۆوی باوباپیرو كلتووری كشتوكاڵییەكەیان. ژنان و پیاوانی جووتیار ناچاردەكەن تەنها ئەو تۆوانە كە بە رێگای پیشەسازییەوە دەستكاری تەكنیكی جیناتەكەی كراوە و بە رێپێدانی بەڵێندەركانیانی، بەكاربهێنن.
ئێمە داوادەكەین لە حكومەتی یولاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و حكومەتی عیراق لە”فەرمانی81″ پاشگەزببنەوە.
ئێمە بانگەوازی رای گشتی جیهان دەكەین، كلتووری فرەرەنگی كشتوكاڵی كە هەزاران ساڵە گەشەیسەندووە، بپارێزن و بەرفراوانی بكەن.
پێویستە بەزووترین كات هەڵویست وەربگیرێت تا ئەم میراتە جیهانییە رزگاربكەین و بیپارێزین. بۆ ئەم مەبەستە دەبێ لەسەر ئاستی ناوچەكان بانقی تۆو دابمەزرێت و لەلایەن دانیشتوانەكانی كۆنتڕۆڵ بكرێن.
موینشن، 12/3/2005
بەرپرس لە ناوەڕۆكی ئەم بانگەوازە: (پرۆفیسۆر.د.د. هانز-پیتەر دویڕ- Global Challenges Network, – )
كۆمپانیا بانناسیونال و لیسێنسببەكارهێنان
پاول بریمەر لە بەهاری2004″فەرمانی81″ی راگەیاندو ناوەڕۆكەكەی واتە رێپێدان بۆ دەستكاریكردنی تۆی كشتوكاڵی. ئەگەر بۆ جارێكیش بڕیار بۆ كۆمپانیا بانناسیونالەكانی تۆو(Monsanto, Syngenta, Beyer)، ئەوا دەبێ هەموو ساڵێك باجی لیسێنس بەو كۆمپانیانە بدەن.
بەگوێرەی ئەو فەرمانە بڕیاردرا عیراق بكرێ بە بازاڕی كۆمپانیە كشتوكاڵییەكان و جووتیارەكانیش ناچار دەكرێن ئەو تۆویانە كە جینتەكنیكی بە رێگەی پیشەسازی دەستكاری كراوە، بەكاربهێنن.
پارتی ئیكۆلۆگی دیموكراتی لە ئەڵمانیا
لەلایەكی ترەوە حزبی(Oekologische-Demokratische Partei)رەخنەی لە فەرمانی ناوبراو گرت. لەم بارەیەوە پرۆفیسۆر كلاوس بوشنەر(سەرۆكی حزبی ناوبراو)لە وتاری(فۆرمی هاوچەرخی كۆلۆنیالیزم)، دەڵێ: دەبێ جووتیارەكانی عیراق ببن بە ژێردەستەی كۆمپانیا بانناسیونالەكان. ئەمە فۆرمێكی هاوچەرخی كۆلۆنیالیزمە. هەروا لە وتارەكە هاتووە: بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكان ئەوەی وردەكارییەكانی فەرمانی81نووسیوە پول بریمەر نییە بەڵكو كۆمپانیای(مۆنسانتۆ)یە.
رێكخراوی(Focus on the Global South)و(GRAIN)لە مانگی دە/2004 زانیاری بۆ سەرەنجی رای گشتی جیهانیان راكێشا بۆ ئەوەی كە بەشی زۆری كۆنترین سیستێمی دووبارە چاندنی دانەوێلە لە عیراق بە رێگای یاسایەكی نوێ قەدەغە دەكرێن. لە دواررۆژدا لەبری ئەو تۆویە، تۆوی پارێزراو و پێویست بە رێگەپێدان لەلایەن كۆمپانییەكانەوە وەك (مۆنسانتۆ، بایرن یان سینگێنتش)بكەوێتە بازاڕەوە. بە بۆچوونی رێكخراوی ژینگە و گەشەپێدان(GRAIN)ئەوە راگەیاندنی جەنگە دژ بە جووتیارانی عیراق، بەڵام هیزەكانی ئەمریكا ئەو یاسایە بە هەنگاوێكی پێویست دەزانن”تا پێداویستییەكانی عیراق بە دانەوێلەی دەوڵەمەند دابین بكرێت و نۆژەنكردنی كشتوكاڵی عیراق بۆ پێشەوە ببرێت و ئەندام بوونی لە رێكخراوی(WTO)ئاسان ببێت. “ریفۆرمكردنی” كشتوكاڵی لەلایەن ئاژانسی ئەمریكی بۆ گەشەپێدانی جیهانی(USAID)بەڕێوەدەبرێت و پەیوەندی هەیە بە رێكخستنی لیبڕالیزمی نوێی ئابووری وڵاتەكەو ئەوانەی قازانجی لێدەكەن بریتین لە كۆمپانیا بانناسیونالەكان. بۆ نموونە فەرمانی ژمارە39 مافی یەكسان بە سەرمایەگوزارە دەرەكییەكان لەگەل عیراقییەكان دەدات لە موڵكایەتی بازاڕەكەی.
شالینی بوتانی كە یەكێكە لە نووسەرانی توێژینەوەكەی رێكخراوی(GRAIN)وتی: ئەوە بێ رەوشتییەو ناكرێ قبووڵ بكرێت.
ئەزموونی هیندستان:
P.K. Murthy (دامەزرێنەری سەندیكای كرێكارانی هەموو هیندستان-AIFTU-و ئەندامی حیزبی-CPI/ML-)لە گفتوگۆیەدا وتی: لە بواری گشتوكاڵی زۆر كوژراو هەبوو. زۆربەی كێڵگەكان داخران و كرێكارەكانیان، هیچ كرێیەكیان پێنەدرا. زۆر لە جووتیارەكان نەیانتوانی قەرزەكانیان بدەنەوە، بۆیە خۆیانیان كوشت.
ئێستا، مۆنۆپۆڵە گشتوكاڵییە جیهانییەكان، بەرهەمە(جین)ییەكانیان دەكێڵن، گوایە بەریان زۆرترە، بەڵام ئەو بەرهەمانە لە گەل زەمینی هیندستان، ناسازێن. ئەوەی بیانكڕێ، ئەوا رووەكی بێ تۆو دەكڕێ. جووتیاران ناچاردەكرێن، لە دەرەوە تۆو بكڕن، چونكە چیتر بەخۆیان ناتوانن بەبەرهەمی بهێنن. ئەم حاڵەتە، پەموو، گەنم، سۆیا و برنج دەگرێتەوە. جووتیاران دەبێ بۆ كڕینی ئەو تۆوانە، لە بانقەكان قەرز وەربگرن و پێویستیان بە ئاو و پەینی-كیمیاوی-و ئاوێكی زیاتر هەیە، واتە: پێویستی بە كارەبا، بەڵام لە لادییەكان، كارەبا نییە. ئا بەو شێوەیە، بەرووبوومیان دەستنەكەوت و جووتیارانیش ناتوانن قەرزەكانیان بگەڕێننەوە.
پرسیار: بۆچی جووتیارەكان، وەكو جاران، تۆوەكانی خۆیان بەكارناهێنن؟
وڵام: حكومەت پێكەوە لە گەل مۆنۆپۆلی گشتوگاڵی و بانقەكان كەمپینێكیان بەڕێخست: ئەوی، تۆوەكانی بفرۆشێت، ئیشێكی دەستدەكەوێ. بەم شێوەیە، جووتیارەكانیان بۆ كەمپینەكە، راكێشا. ئاشكرایە، ئەگەر یەكێك بۆ جارێكیش بكەوێتە ناو ئاشی قەرزاری و بێ تۆویی، چیتر ناتوانێ لێی دەربچێت.
چۆن تۆوی كۆمپانیەكانی جینتەكنیكەكان دەگاتە عیراق؟
1- بەڕێگای بەرنامەی یارمەتی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان. سپۆنزۆری یەكەمی ئەم بەرنامەیە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە و بەم شێوەیە خۆی لە بەرهەمە كشتوكاڵییە زیادەكەی رزگاردەكات، بەتایبەتی بەرهەمە دەستكردەكان وەك گەنمە شامی و سۆیا كە لەبازاڕی جیهانی كڕیاریان نییە. لەسەر پاكەتی ئەو بەرهەمانە نەنووسراوە كە جیناتەكەیان دەستكاری كراوە.
2- بەڕێگای كشتوكاڵی و پڕۆژەی 107ملیون دۆلاری كە لەلایەن زانكۆی(A&M)تێكسانی جێبەجێ دەكرێ. لەم پڕۆژەیە فێری جووتیارانی عیراق دەكرێ چۆن جۆ، نۆك و گەنم فێربكرێن و قەرزی گونجاویان پێبدرێ بۆ كڕینی ئەو تۆوانە و پێداویستییەكانی رواندنیان.
لە كوردستان سەددان(خانوو پلاستیكی)دامەزراوە.، بۆ نموونە لە دەشتی پشدەر 102 و لە كەلار12خانووی پلاستیكی هەیە. وەزاەرتی كشتوكاڵی هەرێم بە قەرزو زانیاری ئەم جۆرە بەهەمهێنانە بەهێزدەكەن و تەنانەت بەخۆشیان بۆ جووتیاران دایدەمەزرێنن. بەم شێوەیە لەگەل كاتدا، كشتوكاڵی هەزاران ساڵەمان لەناو دەچێت و جووتیارەكانمان دەكات بە كویلەی كۆمپانیا بانناسیونالەكان و زیانیش بە تەندرووستیمان دەگات، بۆیە ئێمە كە ناومان لە خوارەوە هاتووە، داوادەكەین:
1- (فەرمانی 81) هەڵوەشێتەوە.
2- وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان و عیراق بەرنامەی(خانووی پلاستیكی)رابگرن و بانقەكانیان قەرز بە جووتیاران نەدەن بۆ كڕینی ئەو تۆوانەو لە بریاندا تۆوی هەزاران ساڵەمان كشتوكاڵی بكرێن، واتە كشتوكاڵی ئیكۆلۆگی پەرەی پێ بدرێ.
3- كوژاندنی ئەو قەرزانە كە تا ئێستا بە جووتیارەكان دراوە بۆ دامەزراندنی(خانووە پلاستیكییەكان).
4- دەبێ وەزارەتی كشتوكاڵی و وەزارەتی بازرگانی هیچ تۆو یان خۆراكێك نەفرۆشن و دابەش نەكەن بەسەر جووتیاران و خەڵك ئەگەر زانیاری لەبارەی كۆمپانیا و جۆری تۆو و خۆراكەكە بە ئاشكرا لەسەریان نەنووسرێ و پسپۆڕان لەناووەڕۆكانیان نەكۆڵنەوە.
ناو، پیشە، نیشتەجێ
1-سەلام عەبدوڵڵا نووسەرو رۆژنامەنووس خانەقین
2 سیروان نەوروز مامۆستا خانەقین
3- د. رابیعە عەباس پزیشك خانەقین
4- وەلی شەریف سەرپەرشتیاری پەروەردە خانەقین
5- د. كارزان موراد نووسەر خانەقین
6- محمود بوستانی نووسەر جەلەلا
7- د. محەمەد پشدەر سیاسەتمەدار سلیمانی
8- پارتی چەپی كوردستان
9- هوشیار عەبدولعەزیز سیاسەتمەدار كەلار
10- عەلی محمود سیاسەتمەدار هەولێر
11- تەها سلیمان سیاسەتمەدار كەلار
12 كاروان ئەحمەد هونەرمەند گوێتنگن
13- محەمەد چاوشین رۆژنامەنووس قەڵادزێ
14- ئیبراهیم بالیسانی نووسەر
15- دەزگای پێنووسەكان راگەیاندن بریتانیا
16-فەرهاد حوسین
17- شوان بورهان
18- ئاسۆ عوسمان سهرنووسهری گۆڤاری نێوهند سلیمانی
19- خالد مهجید نووسهر سلیمانی
20 نهجیبه عومهر نووسهر سلیمانی
21-پارتی چارهسهری دیموکراتی کوردستان
22- ئالان خێڵانی بهلژیکا
23- هاورێ نههڕۆ نووسهر نهرویژ
24- جهمال کرێکار کهسایهتی چهپ فینلهند
25- ئیبراهیم محهمهد بهریتانیا
26- شهماڵ رهئوف سایتی پهیامی خهڵک کفری
27- هیوا رهش نووسهر سلیمانی
28- بهختیار مامه عهلی نووسهر عهربهت
29- رهئوف حهمید کفری
30پهشێو کاوه
31- ئاکار فایق
32- پۆڵا رهش نووسهر سلێمانی
33- ئهحمهد رهجهب نووسهر سوید
34-پهیژه ئهحمهد نووسهر لهندهن
1 – فەرمان خێڵانی- رۆژنامەنووسو خوێندكاری زانكۆ
2 – سوارە محەمەد عەبدولڵا- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
3 – ڕێباز ئەحمەد حەمە ئەمین- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
4 – دانا نامیق حەمە- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
5 – هەرێم عەول حەسەن- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
6 – عەدنان عەبدولحامد مەحمود- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
7 – چێنەر حەسەن عەلی- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
8 – ئاسۆ عەبدولوەهاب مەحمود- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
9 – مەهدی هادی- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
10 – ئاریان محەمەد رەحیم- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
11 – هەورامان حەسەن عەبدولقادر- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
12 – عەدنان فەتاح كاكە عەبدوڵڵا- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
13 – ڕێباز محەمەد سەعید- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
14 – دیلان عەلی صابر- كاسب، دەربەندیخان
15 – دانا دارا حەمە ئەمین- كاسب، دەربەندیخان
16 – چیمەن عەبدولقادر فارس- ژنی ماڵەوە، دەربەندیخان
17 – دیمەن عەلی – ژنی ماڵەوە، دەربەندیخان
18 – میدیا محەمەد – ژنی ماڵەوە، دەربەندیخان
19 – حامید محەمەد قادر- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
20 – عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
21 – بابان عەبدولكەریم- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
22 – هەردی مەحمود حەمە ئەمین- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
23 – هەڵمەت لەتیف- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
24 – عوسمان عەزیز- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
25 – عەدنان ڕەئوف- خوێندكاری زانكۆ، دەربەندیخان
26– موحسین فاروق- خوێندكاری زانكۆ، چەمچەماڵ
27– هۆشمەند قادر- خوێندكاری زانكۆ، چەمچەماڵ
28– بەختیار فەتاح- خوێندكاری زانكۆ، چەمچەماڵ
29– سەنگەر مەحمود ئەحمەد- خوێندكاری زانكۆ، چەمچەماڵ
30– دارەوەن سەردار كەریم – خوێندكاری زانكۆ، چەمچەماڵ
31- گۆران خانهقینی (گۆران یدوڵا عهلی)، خانهقین
32- ئهژی جهمال چالاکوان له کۆمهڵگهی مهدهنی- سلیمانی
بۆ پەیوەندیكردن: 07700595583
dwaroj@yahoo.deVisa mer
