نوچەنێت-ئەلمەنار
لە وتەیەكیدا كە ئەمشەو 5ی ئایار لە تەلەفزیۆنی مەناری سەر بە حیزبوڵڵای لوبنانەوە پەخشكرا، حەسەن نەسروڵڵای رابەری ئەو رەوتە شیعەیە جەختی كردەوە كە پرۆژەی ئێستای ئەمریكا بریتییە لە دابەشكردنەوەی ناوچەكە لەسەر بنەمای نەتەوەیی و تائیفی.
نەسروڵڵا وتیشی كە ئەمریكا لە عێراق لە رێگەی پرۆژەكەی كۆنگرێسەوە ئامانجی خۆی پیشاندا كە دەیەوێت كورد و سوننەكان پڕچەك بكات.
لە درێژەی وتەكانیدا نەسروڵڵا وتی ئەوە روون و ئاشكرایە كە ئەمریكا دەیەوێت حكومەتی بەغدا و سوپای عێراق لە بەرامبەر داعش لاواز بكات.