عێراق تێچووی رۆژانەی شەڕی داعشی ئاشكرا كرد

0

 

نوچەنێت – ئیرەم

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت داهاتی دەوڵەت لە چەند مانگی رابردوودا و بڕە پارەی دانراو بەشی مووچە دەكات بە زیادەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئایار لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد كە خەرجیەكانی حكومەتی فیدرال بۆ جەنگ لە دژی داعش رۆژانە نزیكەی 10 ملیۆن دۆلارە.

پەرلەمانتار مەسعود حەیدەر ئەندامی ئەو لیژنەیە لە لێدوانێكی رۆژنامەنوسیدا وتی ” داهاتی دەوڵەت لە چەند مانگی رابردوودا و بڕە پارەی دانراو لە پێداویستی وڵات زیاترە بۆ دابین كردنی مووچە و هەروەها بەردەوامیدان بە جەنگ لە دژی تیرۆر”.

حەیدەر ئەوەشی وت كە ” عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی 12 ملیار دۆلاری دەستكەوتوە ، زیاتر لە 4 ملیار لە مانگی نیساندا و 3.7 ملیار لە ئازاردا ، بەڵام لە مانگەكانمی شوبات و كانوونی دوەمدا داهات لە 3 ملیار دۆلار زیاتر بوە”.

ئەو پەرلەمانتارە دووپاتی كردەوە كە ” خەرجییەكانی جەنگ رۆژانە دەگاتە 10 ملیۆن دۆلار، زۆربەی ئەو پارەیەش لە وڵاتە دۆستەكانی پشتیوانی قەڵاچۆكردنی تیرۆر لە عێراق دەستدەكەوێت”.
لە پێشووشدا هۆشیار زێباری وەزیری دارایی رایگەیاند پشكی شێری بودجەی گشتی عێراق بەر سیستمی سەربازی و بەرگری وڵات دەكەوێت ، ئەوەی دووپات كردەوە كە 23% ی بودجەی ساڵی 2015 بۆ ئاسایش و بەرگری تەرخان كراوە.

بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2015 نزیكەی 123 تریلیۆن دینارە (103 ملیار دۆلار) ، بەڵام حكومەتی فیدرال بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە بڕی 21 ملیار دۆلار رووبەڕووی كورتهێنانی بودجە دەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com