نوچەنێت-ئاژانسەكان
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چەكدارە حوسییەكان تۆپبارانی ناوچەی نەجرانی باشووری سعودییەیان كرد و زیانێكی بەرچاوی ماددیان نایەوە بەوەی زیان بە چەندین باڵەخانە و رێگاوبان و ئوتومبیلی شارەكە كەوت، بەڵام هێشتا دیار نییە زیانی گیانییان لێكەوتبێتەوە یان نا.
بەهۆی تۆپبارانەكەوە پرۆسەی خوێندن لە شارەكە راگیرا و هێڵی فڕۆكەوانیی سعودیەش گەشتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی لە شارەكە راگرت.






