نوچه نێت
كه‌سێكى نزیك له‌حزبى ده‌عوه ئاشكراى ده‌كات كه په‌یوه‌ندى مالیكى و عه‌بادى ئێستا له‌وپه‌ڕى باشى دایه
سامى عه‌سكه‌رى ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و كه‌سایه‌تى نزیك له حزبى ده‌عوه له‌لێدوانێكى دا ئه‌وه به‌درۆ ده‌خاته‌وه كه نێوان مالیكى جێگرى سه‌رۆك كۆمار و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق خراپ بێت و به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت عه‌سكه‌رى ده‌ڵێ” په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌م دوانه له‌و په‌ڕى باشى دایه” ده‌شڵێ” سه‌ركه‌وتنى هه‌ریه‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتنى حزبى ده‌عوه هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌و قسانه‌ى باسى خراپى په‌یوه‌ندى نێوانیان ده‌كات دووره له‌راستى”.
سامى عه‌سكه‌رى: نێوان مالیكى و عه‌بادى له‌وپه‌ڕى باشى دایه
0
Share.