نوچه نێت
مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌ڕله‌مانتار له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێیوایه ئه‌و بڕیاره‌ى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ كۆنگرێسى ئه‌مریكى دراوه. نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق ناكات.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر لیستى گۆڕان، لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى له‌باره‌ى ئه‌و بڕیاره داوه كه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تێیدا پرۆژه بڕیارێكى كۆنگرێسى ئه‌مریكیان ره‌تكرده‌وه. مه‌سعود ده‌ڵێ”ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به زۆرینه‌ى سیاسى وه‌رگیراوه. نوێنه‌رایه‌تى بۆچوونى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى عێراق ناكات” لیژنه‌ى به‌رگرى له‌كۆنگرێسى ئه‌مریكى پرۆژه بڕیارێكى له‌باره‌ى چه‌ك پێدانى سوننه و كورد هه‌یه. له‌چه‌ند رۆژى رابردووش‌دا په‌رله‌مانى عێراق به‌ده‌نگدانى زۆرینه‌ى ئه‌و بڕیاره‌ى كۆنگرێسى ره‌تكرده‌وه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر: بڕیاره‌كه‌ى په‌ڕله‌مان بۆچوونى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق نییه
0
Share.