نوچەنێت.هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گوندی سێ چاره‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی گوێر، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌خه‌نه خواره‌وه.
ئه‌حمه‌د زاده، به‌رپرسی كۆمیته‌ی گوێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاندوە”كاتژمێر 10:30 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له گوندی سێ چاره‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی گوێر فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان خسته خواره‌وه”.
باسی له‌وه‌شكرد كه پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشی ته‌واودایه و وره‌ی زۆر به‌رزه.