نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان,رایگەیاند،بارزانى لەكۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا پرسی ئاینده‌ی کوردستان که په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئاینده‌ی عێراقه‌وه ده‌خرێته به‌ر كە ئایا عێراق به‌ره‌و کوێ ده‌چێت؟ ئایا وه‌کو ده‌وڵه‌تێک هه‌ر ئاوه‌ها ده‌مێنێته‌وه؟.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عیراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌یشته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و له‌ماوه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا کۆده‌بێته‌وه.
د.فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێـمی کوردستان بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندوە”بارزانی وێڕای گه‌یاندنی سوپاس و پێ‌زانین بۆ سه‌رۆکی ئه‌مریکا و جێگره‌که‌ی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و گه‌لی ئه‌مریکا بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی گه‌لی کوردستانیان کردووه و ده‌یکه‌ن له‌م شه‌ڕه‌ی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا، ژماره‌یه‌ک ته‌وه‌ری تریش باس ده‌کرێن که گرنگییان هه‌یه هه‌م بۆ ئه‌مریکا و هه‌میش بۆ هه‌رێمی کوردستان“.
دەشڵێت”ئه‌و دۆسێیانه ده‌خرێنه به‌ر باس که په‌یوه‌ندییان هه‌یه به ئاینده‌ی هه‌رێم و به ئاینده‌ی عێراقه‌وه و بێ له‌مه‌ش دۆسێی دابینکردنی چه‌ک بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و هه‌روه‌هاش باسکردنی ئه‌و کاره‌ساته مرۆییانه‌ی به‌هۆی بوونی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه هاتونه‌ته ئاراوه“.
به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی شاندی کوردی بۆ واشنتۆن، هه‌ندێک له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی کوردستان له زاری سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه نوسیبویان پرسی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له عێراق یه‌کێک ده‌بێت له ته‌وه‌ره‌کانی وتووێژه‌کانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌مریکادا.
د.فوئاد حسێن،ده‌ڵێت”پرسی ئاینده‌ی کوردستان که په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئاینده‌ی عێراقه‌وه ده‌خرێته به‌ر باس و پێویسته پرسیار له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه بکرێت، ئایا عێراق به‌ره‌و کوێ ده‌چێت ؟ ئایا وه‌کو ده‌وڵه‌تێک هه‌ر ئاوه‌ها ده‌مێنێته‌وه؟ ئاسان نییه خۆی به‌ڕێوه به‌رێت؟ ئایا په‌یوه‌ندی ئێمه و به‌غدا چۆن ده‌بێت؟“.