نوچەنێت.هه‌ولێر:
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وەڵامی هه‌موو ئه‌و سه‌ركرده سیاسیانه‌ی كوردستان دەداتەوە، كه بەقسەی ئەو”به بێ دیراسه‌و به پاڵنه‌ری حزبی و ئایدۆلۆجی تۆمه‌ت بۆ ئیسلامیه‌كان ده‌به‌خشنه‌وه”. هۆشداریش دەدات کە ئەگەر ناچاربن ئیسلامییەکان زۆر شت هەیە بیڵێن.
محەممەد حەكیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی پۆستێكی بڵاوكردوەتەوە و دەڵێت” وه‌ڵامێك بۆ:هه‌موو ئه‌و سه‌ركرده سیاسیانه‌ی كوردستان، كه به بێ دیراسه‌و به پاڵنه‌ری حزبی و ئایدۆلۆجی تۆمه‌ت بۆ ئیسلامیه‌كان ده‌به‌خشنه‌وه‌و له پاڵ باسی (داعش)دا هێرشی ناره‌وا ده‌كه‌نه سه‌ر لایه‌نه ئیسلامیه‌كان و زانایانی ئیسلامیی و به سه‌رچاوه‌ی بیری داعش ناوه‌زه‌دیان ده‌كه‌ن“.
ناوبراو دەشڵێت”پێش هه‌موو شت كه‌سێك كه‌مێك ئاگای له سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌م جۆره گروپانه نه‌بێت و هیچی ده‌رباره‌یان نه‌خۆیندبێته‌وه، حه‌ق نیه له خۆوه قسه بكات، ده‌بێ بزانرێت ئه‌و جۆره تۆمه‌ته ناره‌وایانه ئیسلامیه‌كان توڕه ده‌كات و ناچار ئه‌وانیش زۆر شت هه‌یه بیلێن“.
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی جەخت لەسەر ئەوەشدەكاتەوە كە”ئە‌م جۆره لێدوانانه كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌موو كایه‌كان ده‌بێت له كوردستان و دواتر له جیای ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌موو به یه‌كریزی به‌ره‌نگاری شه‌رو كێشه‌و گرفته‌كان بوینه‌ته‌وه ئه‌و كات ناچار خه‌ریكی ره‌دو ره‌دكاری ده‌بین كه ئه‌مه‌ش هه‌موو شه‌قام و كۆڵان و ماڵ و بازار و كه‌ناڵ و سایت و هه‌موو شوێنه‌كان ده‌گرێته‌وه،بۆیه داوام وایه سه‌ركردایه‌تی حزبه سیاسیه‌كان رێ له‌م جۆره كه‌سانه بگرن كه بێ گۆیدانه ده‌رئه‌نجامه‌كانی قسه ده‌كه‌ن! “.
دەقی وەڵامەكەی وتەبێژی كۆمەڵ:
وه‌ڵامێك بۆ:
هه‌موو ئه‌و سه‌ركرده سیاسیانه‌ی كوردستان، كه به بێ دیراسه‌و به پاڵنه‌ری حزبی و ئایدۆلۆجی تۆمه‌ت بۆ ئیسلامیه‌كان ده‌به‌خشنه‌وه‌و له پاڵ باسی (داعش)دا هێرشی ناره‌وا ده‌كه‌نه سه‌ر لایه‌نه ئیسلامیه‌كان و زانایانی ئیسلامیی و به سه‌رچاوه‌ی بیری داعش ناوه‌زه‌دیان ده‌كه‌ن.
پێش هه‌موو شت كه‌سێك كه‌مێك ئاگای له سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌م جۆره گروپانه نه‌بێت و هیچی ده‌رباره‌یان نه‌خۆیندبێته‌وه،حه‌ق نیه له خۆوه قسه بكات، ده‌بێ بزانرێت ئه‌و جۆره تۆمه‌ته ناره‌وایانه ئیسلامیه‌كان توڕه ده‌كات و ناچار ئه‌وانیش زۆر شت هه‌یه بیلێن.
من نازانم بوونی جه‌ند سه‌د كوردێك له ناو داعش به‌راورد به 2000 به‌ریتانی و چه‌ند هه‌زار كه‌سێكی ئه‌ورپی، ده‌بێته هۆی تۆمه‌تباركردنی جه‌ند لایه‌نێكی ئیسلامیی، كه به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسین و له به‌غداو له كوردستان له حكومه‌ت له گه‌لتان به‌شدارن و له تۆ زیاتر له رووی فیكریه‌وه به‌ره‌نگاری بیری توندڕه‌وی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جۆره لێدوانانه ته‌نها بۆ هه‌نارده‌كردنی كێشه‌و ئه‌زه‌ماتی نیۆخۆیی نه‌بێت چی ته‌فسیرێكی تر هه‌ڵده‌گرێت، ئیجا ئه‌وه‌نده باسی توندوتیژی نه‌كرێت، ئه‌و كوردانه‌ی چونه‌ته نیۆ داعش ته‌مه‌نیان له نیوان 15-20 ساڵه كه به‌رهه‌می شه‌ره نیۆخۆیه‌كانی كوردستانن، كاتێ منداڵبوون به به‌رچاویانه‌وه به ره‌تل ئه‌م پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وی ده‌كوشت و ئه‌ویش به بلۆك سه‌ری هی ئه‌وی تری پان ده‌كرده‌وه، ئێوه ئێستاش پێتانوایه دژایه‌تی ئیسلامیه‌كان بۆ بیری توندوتیژی سیاسه‌ته‌و كاتیه .. وانییه چونكه ئێمه له روانگه‌ی شه‌رعیه‌وه ئه‌و جۆره بیروبۆچونانه ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه نه‌ك به‌رژوه‌ندی و سیاسه‌ت، ده‌نا بینیمان چۆن پێشتر بۆ به‌رژوه‌ندی حزبی كارئاسانی بۆ كرده‌وه‌ی گرۆپێكی توندره‌وه كرا .. له‌م كوردستانه‌و ئه‌وانه‌ش كه باس له‌و مزگه‌وتانه ده‌كه‌ن كه وتارخۆێنه‌كانیان سه‌ر به ئه‌وقاف نین، با بزانن زۆرێك له‌و وتارخۆینانه به مۆڵه‌تی دام و ده‌زگا حزبیه‌كانی ئه‌وان وتار ده‌خۆێننه‌وه !!
ده‌یان به‌ڵگه هه‌ن كه ئیسلامیه‌كان نه‌ك له كوردستان بگره له وڵاتانی دیش دژی ئه‌م جۆره ره‌وتانه‌ن بروانه بۆ یه‌كه‌م جار له غه‌ززه سه‌ریان هه‌ڵدا حه‌ماس به‌توندی له ناوی بردن ئێستاش ئه‌وه‌ی كه له سرت له لیبیا لێان ئه‌دا ئیسلامیه‌كانن، ده‌نا حه‌فته‌رو و جه‌ماعه‌تی قه‌زافی هاوكاریان ده‌كه‌ن و داعش‌یش سیاسه‌تی رۆژئاوا و هه‌ندێ وڵاتی ناوچه‌كه‌و به‌عسیه كۆنه‌كان و به‌شار ئه‌سه‌د دروستیكردون، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ورد بێته‌وه ده‌زانێ چی باسه! ئه‌وا هێرشی ناره‌وا ناكات و هێمنی و یه‌كریزی و ئاسایشی كۆمه‌لایه‌تی تێك نادات، چونكه ئه‌م جۆره لێدوانانه كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌موو كایه‌كان ده‌بێت له كوردستان و دواتر له جیای ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌موو به یه‌كریزی به‌ره‌نگاری شه‌رو كێشه‌و گرفته‌كان بوینه‌ته‌وه ئه‌و كات ناچار خه‌ریكی ره‌دو ره‌دكاری ده‌بین كه ئه‌مه‌ش هه‌موو شه‌قام و كۆڵان و ماڵ و بازار و كه‌ناڵ و سایت و هه‌موو شوێنه‌كان ده‌گرێته‌وه،بۆیه داوام وایه سه‌ركردایه‌تی حزبه سیاسیه‌كان رێ له‌م جۆره كه‌سانه بگرن كه بێ گۆیدانه ده‌رئه‌نجامه‌كانی قسه ده‌كه‌ن !
هه‌ر ئه‌وه ماوه‌و پابه‌ندی موسلمانانی كوردستانیش به ئیسلامه‌و به پالپشتی داعش له قه‌له‌م بدرێت خۆ ئه‌گه‌ر بێ ده‌نگ بین ئه‌م جۆره براده‌رانه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش په‌یره‌و ده‌كه‌ن !