نوچەنێت.هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر شه‌شۆ،دەڵێت،ئێمه قبوڵناكه‌ین پێمان بوترێت (ئێزدی كوردی ره‌سه‌نن)،چونكه ئێمه‌و كه‌س گومانمان له مێژووی كوردبوونی خۆمان نییه.
ئەم قسانەی حەیدەر شەشۆ لە میانی گفتوگۆیەك هات كە رۆژی 2-5-2015 كۆمیتەی رێكخستنی یەكێتی كۆڕێكی سازكردبوو لە ئەڵمانیا و دەزگا راگەیاندنەكانی یەكێتیش ئەم هەواڵەیان بڵاوكردوتەوە بەدرێژی.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باس له دروستكردنی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و رونیشیكرده‌وه كه”ئێمه قبوڵناكه‌ین پێمانبوترێت (ئێزدی كوردی ره‌سه‌نن)، چونكه ئێمه‌و كه‌س گومانمان له مێژووی كوردبوونی خۆمان نییه، ئه‌گه‌ر بۆ له‌مه‌ودوا وامان پێبڵێن ئێمه‌ش هه‌قی خۆمانه گومان بكه‌ین و به برای موسوڵمانی خۆمان بڵیین ئه‌رێ برا ئێوه كوردن؟!! كه من پێموایه ئه‌و گومانانه باش نین، چونكه ئێمه مێژوو و كه‌لتورو دابونه‌ریت و قوربانییه‌كانمان ئاشكرا‌و روونه“.
وتیشی”دیاره ئاڵای كوردستانیش ئاڵای هه‌موومانه،به‌ڵام ئێزیدیش وه‌ك هه‌ر ئایین و پێكهاته‌یه‌ك مافی خۆیه‌تی پیرۆزییه‌كانی خۆی بپارێزێت و ئاڵا‌و لۆگۆی خۆی هه‌بێت.ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئاڵای كوردستانه‌وه نییه‌و هه‌مووشمان خوێنمان بۆ كوردستان به‌خشیوه“.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به گرتن و ئازادكردنه‌كه‌ی،وتی”گرتنه‌كەم سیاسی بووه‌و په‌یوه‌ندی به‌هیچ یاسایه‌كه‌وه نه‌بووه،ئه‌و مادده‌یه‌شی كه پێی گیراوه له یاساكانی عیراقدا دوای رووخانی رژێم بوونی نه‌ماوه‌و ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وانه بووه كه په‌یوه‌ندی هاوكاری وڵاتێكی دراوسێیان كردبێت، ئه‌گه‌ر واشبێت خۆ عیراق دراوسێ نییه‌و منیش په‌یوه‌ندیم به وڵاتێكی دراوسێوه نه‌كردووه“.
روونیشیكرده‌وه كه” ته‌نانه‌ت فه‌رمانی دادوه‌ریش له گرتنه‌كه‌یدا بوونی نه‌بووه!!، هاوكات سوپاسی هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیشی كرد له ئازادكردنیداو وتی من خۆم به قه‌رزاری یه‌كێتی به‌گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندو میدیاكانی یه‌كێتی و هه‌ڤاڵانی ده‌زانم، هه‌رگیز بیرم ناچێته‌وه چ هه‌ڵوێستێكیان هه‌بووه“.
وتیشی”من تا ئه‌م چركه‌ساته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیم و شانازی به‌وه‌شه‌وه ده‌كه‌م كه ئه‌ندام و كادری یه‌كێتیم“.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی دروستكردنی حزبێكی سیاسی بۆ ئێزیدییه‌كان، حه‌یده‌ر شه‌شۆ وتی”ئێزیدییه‌كان پێشتر بیریان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه حزبێكی سیاسیان هه‌بێت و هه‌میشه بێ كێشه هه‌وڵیانداوه پیرۆزییه‌كان و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیان بپارێزن،به‌ڵام كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ی دێته‌سه‌رو ئه‌م هه‌ڕه‌شانه دووباره ده‌بنه‌وه‌و فشاره‌كان و دیارده‌كانی ده‌وروبه‌رمان زیاد ده‌كات، ئه‌مانه واده‌كات ئێزیدییه‌كانیش بیر له حزبێكی سیاسی بكه‌نه‌وه“.