سەعدون: سەردانەكەی بارزانی پەیوەندی بە سەربەخۆیی كوردستانەوە هەیە
نوچەنێت-حوڕڕە
موحسین سەعدون ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر هاوپەیمانێتی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە لێدوانێكدا بۆ رادیۆ سەوا دەڵێت سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم هەنگاوی یەكەمە بە ئاراستەی سەربەخۆیی كوردستان.
سەعدون وتوشیەتی “ئەمریكا دەوڵەتێكی دۆستە و كاریگەری هەیە لە پشتیوانیكردنی پرۆژەی دەوڵەتی كوردی، بۆیە پرسی دەوڵەتی كوردی لەگەڵ سەرۆك ئۆباما و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا و سەرجەم جومگە سیاسییەكانی ئەمریكا باس دەكرێت”.
هەروەك بڕیاری پڕچەككردنی كورد و سوننەی بە بڕیارێكی دروست لە قەڵەمداوە.