ئێران باس لە پرۆژەی دابەشكردنی عێراق و سوریا دەكات

0

نوچەنێت- سی ئێن ئێن

محسن رەزایی ، سكرتێری كۆمەڵەی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران ، ئەمریكا و سعودیەی بە پلان دانان بۆ دابەشكردنی سوریا و عێراق و یەمەن بۆ حەوت دەوڵەت تۆمەتبار كرد ، ئەمە لە كاتێكدایە كە وتەبێژی حوسییەكان دەزگاكانی راگەیاندنی دژ بە گروپەكەی بەوە تاوانبار كرد كە ” پرۆژەكانی قاعیدە تێدەپەڕێنن”

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا كە رۆژی یەكشەممە لە تاران سازیدا و ئاژانسی ” تەسنیم” ی نیمچە رەسمی ئێران گواستیەوە ، رەزایی وتی ریاز و واشنتن پلان دادەنێن بۆ دابەشكردنی چەند دەوڵەتێكی ناوچەكە بۆ حەوت دەوڵەت ، روونیكردەوە كە پلانەكە بریتیە لە دابەشكردنی عێرا ق بۆ سێ‌ دەوڵەت ، سوریا بۆ دوو دەوڵەت و یەمەنیش بۆ دوو دەوڵەتی باكور و باشور.

رەزایی هەروەها ئەمریكای بەوە تاوانبار كرد كە هەردوو دۆسیەی سوریا و یەمەنی داوەتە دەست سعودیە، هۆشداری دا لەوەی كە ئەمە مانای وایە ” بۆ دوو یان سێ‌ دەیەی تر دۆخی ناوچەكە ناسەقامگیر دەبێت” ، بەڵام پێیوابوو كە واشنتن ” چاودێری دابەشبوونی عیراق دەكات بەبێ‌ هاوكاری سعودیە و توركیا”.

لەلایەكی ترەوە محمد عبدولسەلام وتەبێژ بەناوی حوسیەكان لە دەركەوتنێكیدا لە كەناڵی ” مەسیرە” ی سەر بە حوسیەكان وتی لەگەڵ بوونی هێرشە ئاسمانیەكان هێزەكانیان جوانترین پاڵەوانێتی ئەنجام دەدەن ، “میدكانی دوژمن”یشی بەوە تاوانبار كرد كە پرۆژەكانی قاعیدە تێدەپەڕێنن.

عەبدولسەلام هەورەها ئاماژەی بە رووبەڕووبوونەوە سنورییەكانی نێوان هێزەكانی سعودیە و حوسیەكان دا و لایەنی سعودی بەوە تاوانبار كرد كە ” ناوبەناو سنور دەبەزێنن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com