هیوا میرزا سابیر: بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستایش گیرۆده‌ی خه‌رجێكی زه‌به‌لاحی موچه‌ی حیزبیه
له گۆشه‌ی (رۆشنایی)دا، مامۆستا هیوا میرزا سابیر ئه‌ندامی شورای سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌فتانه له وه‌ڵامی پرسیاری نوچه‌نێتدا، رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر پرسه گه‌رمه‌كانی رۆژ.
نوچه‌نێت: تێبینی و سه‌رنجت له‌سه‌ر بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سیاسه‌تی دارایی له‌م هه‌رێمه‌دا چیه‌و چاره‌نوسی بودجه‌ی ئه‌مساڵ به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟
هیوا میرزا سابیر: به‌و پێیه‌ی له خولی پێشوی په‌رله‌مانی هه‌رێم ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان بووم و هه‌رده‌م داكۆكیم له پیاده‌كردنی شه‌فافیه‌ت له داهات و خه‌رجیه‌كان و بوجه‌دا كردووه، له ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌ی تاوتوێی بودجه‌و ده‌نگدان له په‌رله‌ماندا ده‌نگم به‌و یاسایه نه‌داوه‌و تاكه په‌رله‌مانتار بووم كه له پێناو داكۆكی كردن و مسداقیه‌تدان به بودجه‌ی هه‌رێم بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی دارایی و په‌رله‌مانم بۆ تاوتوێی یاسای
بودجه كردووه، ده‌توانم ئێستا قسه له‌سه‌ر بوجه‌ی هه‌رێم بكه‌م له‌م روانگه‌وه
1-
سیاسه‌تی دارایی و ئابوری له‌م هه‌رێمه‌دا ملكه‌چی رێككه‌وتن و پێكهاتنێكی پێش وه‌ختی
حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته به هه‌موو بواره‌كانی داهاتی هه‌رێم و ئه‌و رێژه‌ی (17 %)ی بودجه‌ی عێراقیش و گه‌وره‌ترین ره‌خنه‌ی من لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات كه تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌م سیاسه‌ت و رێككه‌وتنه پێش وه‌خته مابێت، هیچ واتایه‌ك بۆ یاسای بودجه‌و سیاسه‌ت و پلانه‌كانی دارایی له هه‌رێمدا نابێت و رۆژ له‌دوای رۆژ بواره‌كانی گه‌نده‌ڵی و به فیڕۆدانی سامانی نیشتمانی فراوانتر ده‌بێت.
2-
پلانی دارایی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و خه‌مڵاندنه‌ی بۆ بودجه‌ی ساڵانه ده‌كرێت كه‌لێن و ناته‌واوی و نازانستی زۆری پێوه دیاره و زیاتر سه‌رپێی بوون و به‌ڕێ كردن و بوار دۆزینه‌وه بۆ خه‌رجی زیاتر‌و راكێشانی زۆرترین رێژه له بودجه بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك به خه‌مڵاندنه‌كه‌یانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ نمونه زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌و بڕه‌ی بۆ خۆیانی ده‌خه‌مڵێنن دواتر وه‌زاره‌تی دارایی به رێژه‌ی 50 % تا 75 % كه‌می ده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌یش هێشتا هه‌ر زیاده ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نێت و چی لێ ده‌خوێندرێته‌وه‌و سه‌ره‌نجامی به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟
3-
بودجه‌و سیاسه‌تی دارایی هه‌رێمه‌كه‌مان تا ئێستایش گیرۆده‌ی خه‌رجێكی زه‌به‌لاحی موچه‌ی حیزبیه‌و موچه‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ ده‌ستكه‌وتنی حیزبی كراونه‌ته فه‌رمانبه‌ر و موچه خۆر‌و زۆربه‌شیان له دوو موچه زیاتریان هه‌یه‌و به‌سه‌دان هه‌زار موچه خۆری ده‌مامكدار بوونیان هه‌یه، نزیكه‌ی 50 % تا 75 % ی ئه‌م بوجه‌یه بۆ ئه‌و خه‌رجه بێ جێیانه ده‌ڕوات و، ئه‌وه‌یش بۆ وه‌زاره‌ته‌كان ته‌رخان ده‌كرێت دواتر حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن و، ده‌توانم بڵێم وه‌زیرو كاربه‌ده‌ستان ده‌سه‌ڵاتیان نی یه‌و، سیاسه‌تی حیزب و بڕیاره‌كانی سه‌ره‌وه‌ن نه‌ك حكومه‌ت و په‌رله‌مان.
4-
تا ئێستا داهاتی ناوخۆی هه‌رێم به باج و گومرگ و سامانه سروشتیه‌كان و ئه‌و ده‌یان كۆمپانیایه‌ی كه خه‌ریكی نه‌وتن دیاره نیه، جگه له چه‌ند كه‌سێك كه‌سی تر ئاگادار نیه و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش له‌م روه‌وه بێ ده‌نگن و حیزبه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش بۆ رێگه گرتن له‌م گه‌نده‌ڵییه رۆڵیان له ئاست پێویستدانیه.
5-
ساڵ له دوای ساڵ بودجه‌ی به‌كاربردن (ته‌شغیلی)
زیاد ده‌كات و كه به‌ڵێن وابوو كه‌م بكرێته‌وه‌و بخرێته سه‌ر بوجه‌ی وه‌به‌رهێنان
چاودێری و لێ پرسینه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌زگای چاودێری دارایی زۆر لاوازن و ئه‌وانه‌یش كه دڵسۆزانه خه‌مێك ده‌خۆن دواتر له به‌رامبه‌ر هه‌ژمونی حیزب و سیاسه‌تی قۆرخكاریدا بێ ده‌نگ ده‌كرێن و ئه‌وه‌یش پێ ی ده‌وترێت حساباتی خیتامی هه‌ر ناوه‌و بۆ راگه‌یاندنه‌كانه‌و له واقیعدا هیچ ئاسه‌وارو كاریگه‌ریه‌كی نیه.
6-
به‌ره‌نجامی ئه‌م سیاسه‌ت و به‌رنامه داراییه‌ی هه‌رێم و ئه‌زمونی ساڵانی رابوردووی په‌رله‌مان و بوجه‌ی هه‌رێم نه‌گۆڕه، بێ گومان ئه‌مساڵیش هه‌روه‌ك ساڵانی رابردوو پاش تاوتوێ و قسه‌كردنێكی زۆر له‌سه‌ر بوجه ده‌ره‌نجام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ده‌نگ یاساكه‌ی تێپه‌ڕ كرد و چاره‌نوسی دارایی هه‌رێم و بودجه به چاره‌نوسی ساڵانی رابوردوو ده‌رده‌چوو.