نوچه نێت
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى راگه‌یاندن ئاشكرایان كردووه كه داعش بڕیارى داوه جلوبه‌رگى پیاوان ئه‌فغانى بێت و هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچى ئه‌و بڕیاره بكات ئه‌وا سزاى بۆ دیاركردووه.
یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقییه. ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه داعش له‌باشوور و رۆژئاواى كه‌ركوك بڕیارى داوه كه پیاوان جلى ئه‌فغانى بپۆشن هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچى ئه‌و بڕیاره بكات ئه‌وا سزاكه‌ى 80 جه‌ڵده و 10 ده‌بێت كارى بێگارى بكات شه‌قامه‌كان خاوێن بكاته‌وه. رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى لۆكاڵى وه‌رگرتووه و روونیشى كردۆته‌وه كه داعش خه‌ڵكى حه‌ویجه و ره‌شاد و عه‌باسى و چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ى ئاگاداركردۆته‌وه.
داعش بڕیارێك له‌باره‌ى جلوبه‌رگى پیاوان ده‌دات
0
Share.