نوچەنێت.ههولێر:
فەرماندەی گشتی ھێزی ئاسمانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە پۆستی سوپاسالاری عێراقی لەشوێنی بابەکر زێباری وەرگرتبێت،بەتوندیش ڕەخنە لەو میدیایانە دەگرێت کە بە پارتی یان یەکێتی و وەکو کەسێکی حزبی ناوی دەبەن.
دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە كە فەریق ڕوکن ئەنوەر حەمەئەمین فەرماندەی گشتی ھێزی ئاسمانیی عیراق دەچێتە شوێنی بابەکر زێباریی و پۆستی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عیراق وەردەگرێت ئەمەش دوای ئەوەی كە وازی لە یەكێتی هیناوە.
لەوبارەیەوە فەریق ڕوکن ئەنوەر حەمەئەمین بەسایتی (SNN) سەر بەیەكێتی راگەیاندوە”من تائێستاش ھەر فەرماندەی ھێزی ئاسمانیی عیراقم و ھیچ ئاڵۆگۆڕێک ئەنجامنادرێت، “ھیچیشیان پێنەوتووم”.
لەبارەی ئەوەی كە فەریق ئەنوەر لەناو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە چۆتە ناو پارتیەوە بۆیە پارتی بڕیاریداوە ئەو پۆستەی پێبدات،لەوبارەیەشەوە ڕەخنەی توندی لەمیدیاکان گرت و وتی”من وەکو حزبایەتی، نە پارتیم و نە یەکێتی و نە گۆڕان و نە ھیچ حزبێکی تریش،من کوردم و شانازیشی پێوەدەکەن،بەڵام دوبارەی دەکەمەوە ئەندامی ھیچ حزبێک نیم و ھەموویشیان پشتیوانیم لێدەکەن”.
زیاتر ڕوونکردنەوەیداو وتی:”من ئەگەرچی ئەندامی ھیچ حزبێک نیم، بەڵام ھەموویشیان بەحزبی خۆم دەزانم و مانەوەشم لەپۆستەکەم وەرگرتنیشی پەیوەندی بەپشتیوانی حزبەکانەوە ھەیە بەگشتی”.