نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مان به دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌ك به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ ده‌كات و بۆ ئەو مەبەستەش سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌چێته كۆبانێ
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە تێدا هاتووە”دواى ئه‌وه‌ى شاندێكى په‌رله‌مانى كوردستان كه پێكهاتبوو له پێنج په‌رله‌مانتارى سه‌ر به فراكسیۆنه جیاوازه‌كانى نێو په‌رله‌مان به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له كۆنفڕانسى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كۆبانێ گه‌یشتنه باكوورى كوردستان، له دووه‌م رۆژى كۆنفڕانسه‌كه‌دا ئه‌ندامێكى شانده‌كه له وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان، له هۆڵى رۆشنبیریى جگه‌رخوێن له شارى ئامه‌د، رایگه‌یاند: “سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ك به‌شداریكردن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره‌كه له داهاتوودا ده‌چێته كۆبانێ و به‌ردى بناغه‌ى قوتابخانه‌یه‌ك داده‌نێت كه له‌سه‌ر ئه‌ركى په‌رله‌مان دروستده‌كرێت”.
له‌و باره‌یه‌وه ئێڤار ئیبراهیم ئه‌ندامى شاندى په‌رله‌مانى كوردستان، به سایتی فه‌رمیى په‌رله‌مانى راگه‌یاندوە”وه‌ك چۆن له ماوه‌ى رابردوودا په‌رله‌مانى كوردستان دوو بڕیارى گرینگى له‌باره‌ى رۆژئاوا ده‌ركرد، كه ئه‌وانیش به فه‌ڕمى ناساندنى كانتۆنى رۆژئاوا و ناردنى هێزى پێشمه‌رگه بوو بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنى برایانمان له‌و به‌شه‌ى كوردستان و به‌شداریكردنیان له به‌رگریكردن و ئازادكردنى شاره‌كه‌دا،ئاواش له كۆنفڕانسى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره‌كه به شێوه‌یه‌كى كردارى وه‌ك په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ین”.