نوچەنێت.هەولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یەكێتی له پەرلەمانی عێراق هه‌واڵی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كانی له ئەنجوومەنی نوێنه‌رانی عیراق ره‌تكرده‌وه لەكاتێكدا كە ئەمڕۆ بە ئیمزای پێنج سەرۆك فڕاكسیۆن پێكهات.
لەكاتێكدا لەكۆبونەوەی ئەمڕۆ 3/5/2015 ی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان كە لەبارەگای هاوپەیمانی كوردستانی بەڕێوەچوو،دوای گفتوگۆیەكی چڕ‌و لەپێناو رێكخستنی توانا و هەڵوێستی لایەنە كوردستانیبیەكان بڕیاردرا بە پێكهێنانی هاوپەیمانییەتێك بەناوی هاوپەیمانی فراكسیۆنە كوردستانیەكان.
لەلایەكی ترەوە ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە”ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراوه له‌نێوان فراكسیۆنه كوردییه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌چوارچێوه‌ی زنجیره كۆبوونه‌وه‌كانی فراكسیۆنه كوردییه‌كانی نوێنه‌رانی عیراق بووه بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا بووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تائێستا هاوپه‌یمانێتی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان پێكنه‌هێنراوه،بۆ پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه پێویسته راوێژ به‌مه‌كته‌بی سیاسی حزبه كوردستانییه‌كان بكرێت، بۆیه تا ئێستا هاوپه‌یمانێتی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان پێكنه‌هێنراوه“.
وتیشی”له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ته‌نها تاووتوێی دیاریكردنی چه‌ند میكانیزمێك كراوه بۆ پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه“.
ئەم قسانەی سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی لەكاتێكدایە كەراگەیەنراوەی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان واژۆى هەر یەک لە نوێنەرانى پێنج فراکسیۆنە کوردستانییەکەى ناو پەرلەمانى عێراقی پێوەیە و لەلایەن سەرۆكی هەریەكە فڕاکسیۆنەكانی(یەکێتى،پارتى،بزووتنەوەى گۆڕان،یەکگرتووى ئیسلامى و کۆمەڵى ئیسلامى)واژۆ کراوە،بەڵام لە فڕاكسیۆنی یەكێتی لەجیاتی ئاڵا تاڵه‌بانی كامەران حەسەن واژوی كردوە.