هاوپەیمانی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق پێكهێنرا

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

لە میانەی كۆبونەوەی هەر پێنج فراكسیۆنە كوردستانیەكەی بەغدا ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێكەوتن لە سەر پێكهێنانی هاوپەیمانی فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە پەرلەمانی عێراق.

لەراگەیەنراوی ئەو كۆبونەوەیەش ئاماژە بۆ ئەوەكراوە”لەكۆبونەوەی ئەمڕۆ 3/5/2015 ی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان كە لەبارەگای هاوپەیمانی كوردستانی بەڕێوەچوو،دوای گفتوگۆیەكی چڕو لەپێناو رێكخستنی توانا و هەڵوێستی لایەنە كوردستانیبیەكان بڕیاردرا بە پێكهێنانی هاوپەیمانییەتێك بەناوی هاوپەیمانی فراكسیۆنە كوردستانیەكان“.

راگەیەنراوەكە واژۆى هەر یەک لە نوێنەرانى پێنج فراکسیۆنە کوردستانییەکەى لە پەرلەمانى بەغدا پێوەیە و لەلایەن سەرۆكی هەریەكە لە فڕاکسیۆنەكانی(یەکێتى،پارتى،بزووتنەوەى گۆڕان،یەکگرتووى ئیسلامى و کۆمەڵى ئیسلامى)واژۆ کراوە.

لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتووە”هاوپەیمانی فراكسیۆنە كوردستانیەكان پەیڕەوێکى ناوخۆ بۆ یەکخستنى کاروبارەکانى هاوپەیمانییەکە ئامادە دەکەن و لە کۆبوونەوەى داهاتووى هاوپەیمانییەکەدا گفتوگۆى لەسەر دەکرێت“.

ئاماژە بەوەشکراوە كە”بۆ دیاری كردنی دەستەى سەرۆکایەتیى هاوپەیمانی پرس بە مەکتەبى سیاسیى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەكرێت“.14023880686_n

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com