نوچەنێت.ههولێر:
سەبارەت بەسەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ ئەمریكا،مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند،بە ئومێدو ئیجابیەوە دەروانێتە ئەم سەردانە لەم كات و دۆخەدا.
سایتی فەرمی یەكگرتوو بڵاوی كردوەتەوە”بەسەرپەرشتی ئەمینداری گشتی ئەمرۆ یەكشەممە (3-5-2015) مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام داوە و سەبارەت بەسەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ ئەمریكا مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو رایگەیاندوە،بە ئومێدو ئیجابیەوە دەروانێتە ئەم سەردانە لەم كات و دۆخەدا“.
سەبارەت بە پرۆژە بریاری پرچەك كردنی هێزی پێشمەرگە مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو دەڵێت”ئێمە پێشوازی لێدەكەین و دەكرێت سەرەتایەكی بەهێز بێت بۆ ئاییندەیەكی سیاسی گەش بۆ میللەتەكەمان،چونكە پێشمەرگە ئەمرۆ لەجیاتی جیهان دژی تیرۆرزمی جیهانی (داعش) دەجەنگێت و پارێزگاری لەبەشێكی فراوانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات بۆیە مافی خۆیەتی پر چەك بكرێت،نەدەبوو بەم شێوەیە خوێندنەوەی نادروست بۆ ئەو پرۆژە بریارە بكرێت لەلایەن هەندێك كەس و هێزو لایەنی عێراقیەوە،بەڵكو بە پێچەوانەوە دەبوو داكۆكی لەپرچەك كردنی هێزی پێشمەرگە بكرێت چونكە مافێكی دەستوریشە،چەندین ساڵە سوپای عێراقی كە لەلایەن ئەمریكاوە راهێنانی پێدەكرێت و پڕچەك دەكرێت و پێشمەرگە مەحروم دەكرێت“.