نوچەنێت.هه‌ولێر:
بەمەبەستی دانانی سروودی ئه‌ی ره‌قیب به سروودی نیشتیمانی پەرلەمانی كوردستان یاسایەكی تایبەت بەو سرودە دەردەكات.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە”به مه‌به‌ستی نووسینی راپۆرتی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاسای سروودی نیشتمانیی ئه‌ى ره‌قیب، سه‌عات 12:30ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/5/3، هه‌ردوو لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له په‌رله‌مانى كوردستان، له هۆڵی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی له ته‌لاری په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه“.
بەپێ راگەیەنراوەكە”له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌ردوو لیژنه‌كه و جێگر و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و راوێژكارانی هه‌ردوو لیژنه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، ده‌قی پڕۆژه یاسای سروودی نیشتیمانیی ئه‌ى ره‌قیب و راپۆرتی لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاساكه خوێندرانه‌وه و دواتر یه‌كه‌یه‌كه‌ی ماده‌كانی پڕۆژه یاساكه وه‌ك ئه‌وه‌ی له راپۆرتی لیژنه‌ی رۆشنبیری-دا هاتبوو گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و راوبۆچوونی ئاماده‌بووانی له‌سه‌ر وه‌رگیرا و له راپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌شدا جێگیركران“.
ئەوەش رونكراوەتەوە كە”مه‌به‌ست له ده‌رچوواندنی ئه‌و یاسایه بۆ رێكخستنی سروودی نیشتیمانییه به یاسا و دانانی سروودی ئه‌ی ره‌قیب-ه به سروودی نیشتیمانی“.