نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمانی كوردستان 3/4/2014 به رۆژی جینۆسایدی شنگال و تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌كانی جه‌نگ دیاری كرد.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە”به مه‌به‌ستی نووسینی راپۆرتی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به پڕۆژه بڕیاری دیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 به رۆژی جینۆسایدی شنگال و تاوانه‌كانی تری دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌كانی جه‌نگ بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه بوونه قوربانیی تاوانه‌كانی ده‌ستی داعش، سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 3/5/2015، هه‌رسێ لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی و كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسی و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان، له هۆڵی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی له ته‌لاری په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه“.
بەپێ راگەیەنراوەكە”له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌قی ئه‌و چوار پڕۆژه بڕیاره‌ی كه له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه پێشكه‌شكرابوون خوێندرانه‌وه و هه‌رسێ لیژنه‌كه كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆژی 3/8/2014 به رۆژی جینۆسایدی شنگال و ده‌وروبه‌ری و تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌كانی جه‌نگ له ناوچه كوردستانییه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه به‌ر شاڵاوه‌كانی تیرۆریستانی داعش كه‌وتوون دیاری بكرێت“.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتوە”هه‌روه‌ها هه‌ر سێ لیژنه‌كه كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قوربانیانی ئه‌و تاوانانه وه‌ك قوربانیانی جینۆساید مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌پێی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان“.
ئەوەش رونكراوەتەوە كە”سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه‌شی كه تایبه‌تن به ناساندنی ئه‌و تاوانانه به جینۆساید و تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌كانی جه‌نگ، بڕیاردرا رۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو هه‌ر سێ لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای حكومه‌ت بۆ به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی شنگال و ده‌وروبه‌ری و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كۆببێته‌وه بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و پرسه“.