فازڵ بەشارەتی: داواكاریی هەموو لایەنەكان لە هەڵەبجە جێبەجێ كراوە جگە لە پارتی

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بەرپرسی لقی پارتی لە هەڵەبجە دەڵێت، داواكاریی هەموو لایەنەكان جێبەجێ كراوە، جگە لە پارتی نەبێت.

فازڵ بەشارەتی بەرپرسی لقی 12-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە،بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”تاوەكو ئێستا هیچ هەنگاوێك بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لە نێوان لایەنەكاندا نەنراوە بۆ ئەوەی لەبارەی پۆستەكانی هەڵەبجەوە بگەنە رێككەوتن”.

وتیشی”پێویست بوو هەموو پۆستەكان یەكلایی بكرێنەوە،ئەو كات پارێزگاریش دەستبەكار بێت،چونكە یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستە خواستی چەند لایەنێكە و خواستی خەڵكی هەڵەبجە نییە،چونكە پێم وانییە بتوانن ئەركی خۆیان ئەنجام بدەن و داواكاریی خەڵك جێبەجێ بكەن، ئەمەیش كارێكی رەمزییە و چەند كادیرێكی ئەو لایەنانە جێیان لەو پۆستانەدا كراوەتەوە”.

بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە ڕوونیشی كردەوە”ئەگەر ئەوانە دەستبەكار بن، ئەو كات خواستی هەموو لایەنەكان جێبەجێ بووە تەنیا پارتی نەبێت، بەڵام تەشكیلاتەكە تەواو و سەركەوتوو نابێت”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com