نوچەنێت.هه‌ولێر:
برایەكی مەلا كرێكار دەڵێت،براكەم لێدوانی راگه‌یاندنه‌كانی لێ قه‌ده‌غه‌كراوەو ته‌نها رێگه به‌خێزانه‌كه‌ی ده‌ده‌ن چاویان پێی بكه‌وێت.
خالید ره‌نجده‌ر برای مه‌لا كرێكار بە ئاوێنەنیوزی راگەیاندوە”كه له‌دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا كرێكاری برای خراوه‌ته ئه‌و شوێنه‌وه،نه‌یانهێشتوه راگه‌یاندنه‌كان بیبینن و ته‌نها رێگه به‌خێزانه‌كه‌ی ده‌ده‌ن چاویان پێی بكه‌وێت“.
وتیشی”پۆلیسی ئه‌و وڵاته لێدوان و چاوپێكه‌وتنی راگه‌یاندنه‌كانی لێی قه‌ده‌غه‌كردوه“.
مه‌لا كرێكار پاش دو ساڵ و 10 مانگ له‌زیندان به‌یانی 25/12/2015 له‌لایه‌ن دادگای نه‌رویجه‌وه ئازادكرا‌و پاش چه‌ند رۆژێك له‌ئازادكردنیشی خراوه‌یه ناوه‌ندێكی په‌نابه‌رانه‌وه كه 600 كم له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه دوره له‌ئۆسلۆی پایته‌خت.