نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان،دەڵێت، له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی جیاوازیمان هه‌یه و ئەگه‌ر ئیسلامیه‌كان یه‌كبوونایه ئێستا قورساییه‌كی تریان ده‌بوو
مه‌روان گه‌ڵاڵی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی سایتی شرۆڤه‌ی نزیك لە حیزبەكەی تیشك ده‌خاته سه‌ر كاروباره‌كانی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها فراكسیۆنه‌كه‌یان‌و خاڵی هاوبه‌ش‌و جیاوازییان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا.
له به‌شێكی دیمانه‌كه‌دا سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نیگه‌رانی خۆی له یه‌ك نه‌بوونی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان ده‌خاته روو، ده‌ڵێت”له نێوانی ئێمه‌و برایانی یه‌كگرتووشدا رای جیاواز بوونی هه‌یه‌و جیاوازین له یه‌كتری، به‌ڵام ئه‌م جیاوازییانه‌ش مانای ئه‌وه نیه كه ئێمه هه‌ریه‌كه‌مان له ئاوازێك بخوێنین، ئه‌گه‌ریش ئێمه‌و برایانی یه‌كگرتوو جیاوازییمان نه‌بووبایه ئه‌وا ئێستا یه‌ك حزب ده‌بوین”.
مه‌روان گه‌ڵاڵی دەشڵێت”خوای گه‌وره‌ش كه باسی یه‌ك سه‌فی ده‌كات‌و ده‌فه‌رموێت وه‌حده‌تتان بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی هێزتان هه‌بێت‌و قوه‌تتان نه‌روات، ئه‌گه‌ر موسڵمانان وه‌حده‌تی خۆیان نه‌پاراست ئه‌و سام‌و هه‌یبه‌ته‌ی كه پێویسته هه‌یانبێت نامێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌یه‌و به ئاشكرا وتومانه كه ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك پارت‌و یه‌ك سه‌فمان هه‌بوایه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ئێمه هه‌یبه‌تێكی تر‌و هێزێكی زۆرترمان ده‌بوو”.