ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رزگاركردنی موسڵ و مه‌خمور ده‌ستپێده‌كات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ هاوبه‌شی هێزه‌ كوردی و عیراقیه‌كان سه‌رقاڵی ‌ئاماده‌كارین بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانی مه‌خمور و موسڵ.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە”هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ رۆژئاوای مه‌خمور سه‌رقاڵی دروستكردنی ژورێكی هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ هێزه‌ كوردیی و عیراقییه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌رنامه‌ داڕێژی بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كانی موسڵ له‌ ده‌ست تیرۆرستان“.

وتیشی”پێكهێنانی ئه‌و ژوره‌ هاوبه‌شه‌ به‌رنامه‌ داڕێژی بۆ كراوه‌و له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com