نوچەنێت.هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانى واژۆی له‌سه‌ر مه‌رسوومى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم كرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه.
نزار مه‌حموود،باژێر‌وانى مه‌كۆى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيدى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان،كه پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه به‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌ى ئه‌وان كه‌تووه، به رووداوى راگەیاندوە”به‌فه‌رمى مه‌سعود بارزانى،سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان واژۆی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رسوومه كردووه و پێده‌چێت هه‌ر له‌م هه‌فته‌يه پارێزگار ده‌ستبه‌كاربێت”.
هه‌رچه‌نده تائێستا له هه‌ڵه‌بجه رێككه‌وتنى كۆتایى له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى پارێزگاكه نه‌كراوه، به‌ڵام پۆستى پارێزگار بۆ گۆڕان و دوو جێگره‌كه‌ى پارێزگاريش بۆ يه‌كێتى و يه‌كگرتووه.
عه‌بدوڵڵا نه‌ورۆڵى، كانديده‌كه‌ى گۆڕان بۆ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه به رووداوى وت”ده‌بێت مه‌رسوومه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى ناوخۆ،پاشان له وه‌زاره‌تى ناوخۆوه فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونم بۆ ده‌رده‌چێت”.