نوچه نێت
به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵى ئێرانى ئیبراهیم شیشانى یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانى داعش به‌هۆى بۆمبارانكردنى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عێراق كوژراوه.
كه‌ناڵى پرێس تی ڤى ئێرانى ئاشكراى كردووه كه ئیبراهیم شیشانى كه یه‌كێك بووه له سه‌ركرده‌كانى داعش له‌كاتى بۆمباراكردنى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عێراق له‌ده‌وربه‌رى تكریت كوژراوه. ئیبراهیم شیشانى یه‌كێك بووه له‌سه‌ركرده‌كانى داعش و سه‌رپه‌رشتى هێرشى تیرۆریستانى داعشى كردووه بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌ى بێجى. هه‌رچه‌نده زانیارى له‌باره‌ى شیشانى كه‌مه به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانرێت كه پێشتر سه‌رپه‌رشتى كه‌تائیبى موجاهدینى له‌سوریا كردووه.
یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى داعش كوژرا
0
Share.