نوچەنێت.ههولێر:
شارەزاێكی کاروباری تورکیا دەڵێت،تورکیا و پەکەکە خۆیان داوای ھاوکارییان لە (نێچیرڤان بارزانی) کردووە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی نێوانیان.
د.موسا کەڤال،شارەزای کاروباری تورکیا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندوە”سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) جێگەی متمانەی کورد و، ڕێبەری پەکەکەیە و، تورکیاش باشی دەناسن و، گرنگییەکی زۆر دەدەنە ڕۆڵی ئەو لە چارەکردنی پرسی کورد و لێکنزیکردنەوە پەکەکە و تورکیادا، کە یەکێک لە ئاستەنگەکان بەردەم چارەسەرکردنی پرسی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا، بێمتمانەییە، چونکە تورکیا و پەکەکە متمانەیان بە یەکتری نیە، بۆیە ڕۆڵی (نێچیرڤان بارزانی) گرنگە بۆ ئەوەی بتوانێ لە یەکیان نزیک بکاتەوە و دەروازەیەکی گرینگیشی بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە تورکیادا کردووەتەوە”.
وتیشی”سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕۆڵی خۆی لە لێکنزیکردنەوەی تورکیا و پەکەکە بینیوە، ئەوەی بە ئاشکرا ھەیە پرۆسەی چارەسەری قۆناغی بڕیوە؛دوای ھەڵبژاردنیش ئەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت و (ئۆجەلان)ـیش باسی لەوە کردووە کە پشتی (ئەردۆگان)ـی گرتووە بۆ ئەوەی سیستەمی سەرۆکایەتی لە تورکیا دابنرێت”.
بەوتەی (مووسا کەڤاڵ) سەرۆکوەزیزرانی کوردستان هێندە بایەخی بەو پرسە داوە تا وای لێ هاتووە تورکیا و پەکەکە داوایان لێی کردووە کە ھاوکار بێت بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەر بگریت.