نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی دەڵێت،ئەمریکا دەیەوێ دڵنیابێت لەو چەکانەی بۆ عێراقی دەنێرێ بەشێکی دەگاتە دەست پێشمەرگە.
لەبارەی نیگەرانی لایەنە عێراقییەكان لە بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە،نێچیرڤان بارزانی،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە لێدوانێكدا بە رووداوی راگەیاندوە”دەبێ بزانین ئەو بڕیارە بۆ دراوە،پێشتر سەرۆکوەزیرانی پێشوو رەزامەندی نەدا هاوکاریی سەربازیی بگاتە هەرێمی کوردستان،ئەو بڕیارەی ئەمریکاش بۆئەوەیە تاوەکو دڵنیابن چەک دەگاتە دەست پێشمەرگە، چونکە پارەکە خۆی دەیدات”.
سەبارەت بە نیگەرانیی لایەنە عێراقییەکانیش گوتی “باش لە بڕیارەکە تێنەگەیشتوون”.