راوێژكارێكی بارزانی: سەرۆكی هەرێم داوای ئەم چەكانە لە ئەمریكا دەكات

0

نوچەنێت – سۆمەرییەنیوز

راوێژكارێكی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گرنگترین تەوەرەكانی ئامانجی سەردانەكەی بارزانی بۆ واشنتن ئاشكرا دەكات، لەناویاندا هەندێك جۆری چەكی قورس و دوورهاوێژ.

كیفاح مەحموود راوێژكاری مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری راگەیاندن بە سۆمەرییە نیوزی وتوە كە بارزانی لەگەڵ ئۆباما باسی ئاییندەی كوردستان و قۆناغی دوای شەڕی داعش دەکات. مەحموود وتویەتی ئەمریكا هاوپەیمان و هاوڕێیەكی زۆر گرنگی هەرێمی كوردستانە.

كیفاح مەحموود ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێشمەرگە سەلماندی رێكخراوترین هێزە لەدژی داعش، بەشداریی پێشمەرگە لە ئازادكردنی موسڵ تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەی ئۆباما و بارزانی دەبێت.

دەربارەی رەهەندی سەربازیی سەردانەكە، مەحموود وتویەتی “بارزانی و ئۆباما پرسی بەردەوامیی مەشقپێكردن و پڕچەككردنی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكاوە تاوتوێ دەكەن، بارزانی پێیان دەلی كە پێشمەرگە پێویستی بە چەكی قورسە وەك تانك و زرێپۆش و چەكی قورس و دوورهاوێژ”.

بەگۆتەی ئەو راوێژکارەی سەرۆکی کوردستان، ساڵانێكە پێشمەرگە لەلایەن مالیكییەوە گەمارۆی خراوەتە سەر و بێبەش بووە لە چەكی پێشكەوتوو راهێنانی بەردەوامی سەربازی.

مەحموود وتوشیەتی ئەوانەی ترسیان لەوە هەیە كورد چەكی بەدەست بی، هەڵگری كلتووری بەعس و شۆڤێنییەتن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com