نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،دەڵێت، ئەگەر بەغدا وەک کڕیاری نەوت مامەڵە بکات دەبێ رێککەوتنێکی دیکە بکەین.
نێچیرڤان بارزانی،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە لێدوانێکدا بە (تۆڕی میدیای رووداو)ی راگەیاندوە:کە هەولێر خاڵەکانی رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا جێبەجێکردووەو ئێستا ئەوان چاوەڕوانن بەغداش رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات. ئاماژە بە رێککەوتنێکی تازەش لەگەڵ بەغدا دەکات.
بارزانی وتیشی”ئێستا هەرێمی کوردستان رۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە رادەستی بەغدا دەکات، بۆیە چاوەڕێین یاسای بودجە ئیتر جێبەجێ بکرێت”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند”کە بەپێی ئەو رێککەوتنە دەبوو بەغدا مانگانە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان بناردایە.وتیشی”رێککەوتنی ئێمە لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای بودجە بووە”.