چەند كاتژمێری داهاتوو چەكی ئەمریكا دەگاتە دەستی ئەم لایەنە

0

نوچەنێت-ئاژانسەكان

 

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار مەزهەر حەسەن ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند كە حكومەتی ئەمریكا رەزامەندیی نواندووە بۆ ناردنی كاروانی سەرەتایی چەكی ئەمریكی بۆ هۆزەكانی ئەنبار.

 

حەسەن وتوویەتی “چەند كاتژمێری داهاتوو چەكە ئەمریكییەكان دەگەنە دەستمان كە لە چەكی جۆراوجۆر و مووشەك و ئامرازی دیكەی سەربازی پێكهاتوون و دەگەنە بنكەی ئاسمانیی حەببانیە و بە سەرپەرشتیی ئەفسەرانی باڵای ئەمریكی بەسەر هۆزەكاندا دابەش دەكرێن”.

 

لە درێژەی وتەكانیدا حەسەن وتویەتی لە یەكەم وەجبەدا هەزار جەنگاوەری هۆزەكان پڕچەك دەكرێن و چەند رۆژی داهاتووش وەجبەی دوەم دەگەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com