نوچەنێت.ههولێر:
بەهۆی ئەوەی شیعە بڕیارێکی دژی پڕچەککردنی پێشمەرگە و سونە دەرکرد،پەرلەمانتارانی کورد و سوننە هۆڵی كۆبونەوەی پەڕلەمانیان بەجێهێشت.
دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، بههۆی نیگهرانی و ناڕازیبون له پڕۆژه یاسایهكی لایهنی شیعهكان، پهرلهمانتارانی كورد و سوننه هۆڵی پهرلهمانی عێراقیان به جێهێشت و دواتریش لیستى پەرلەمانتارانى شیعە بە زۆرینەى دەنگ بڕیارەکەیان پەسەند کرد.
لەوبارەیەوە كاوە محەمەد،پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە(تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى رایگەیاندوە”دوای چەند سەعاتێک كۆبونەوە لە نێوان سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان بۆ گەیشتن بە تەوافوق لەسەر ئامادەكردنی پڕۆژە بڕیارێك تایبەت بە پرۆژەكەی كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ پڕچەككردنی كورد و سونە،سەرجەم هەوڵەكان بێ ئەنجام بوون و هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان،كە سوربون لەسەر رەتكردنەوەی پڕۆژەكەی كۆنگرێس، بۆ ئەوەش رەشنوسی پرۆژە بڕیارێكیان هێنایە پەرلەمان،كە تیایدا دژایەتی خۆیان بۆ هاوكاریكردنی كوردو سونە لەلایەن ئەمریكاوە پیشاندابو، بە هەوڵێكیش بۆ دابەشكردنی عێراق ناویان بردبو”.
وتیشی”هاوپەیمانی نیشتمانی رەشنوسی پڕۆژە بڕیارەكەی خستە دەنگدانەوە،وەك ناڕەزایەكیش پەرلەمانتارانی كورد و سوننە هۆڵی كۆبونەوەكەیان جێهێشت و لە كۆی (167) پەرلەمانتاری ئامادەبو (162) پەرلەمانتار دەنگیان پێدا کە ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر ئەو تەوافوقەی لەسەرەتای پێكهێنانی حكومەتەوە لە نێوان كوتلەكاندا هەیە”.