نوچەنێت.هه‌ولێر:
نه‌وشیروان مسته‌فاش ڕایده‌گه‌یه‌نێت،بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ ڕێكه‌وتنێكی نهێنی و ئاشكرای له‌گه‌ڵ هیچ هێز و لایه‌نێكی سیاسی نییه،جگه له ڕێكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی، به سه‌رپه‌رشتیی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌كه، ده‌ستیپێكرد.
به‌پێ هه‌وڵی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی گۆڕان،له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ ڕێكه‌وتنێكی نهێنی و ئاشكرای له‌گه‌ڵ هیچ هێز و لایه‌نێكی سیاسی نییه، جگه له ڕێكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم.
وتیشی”پرۆژه‌كانمان به ئاراسته‌ی باشبونی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان”.
جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له 65 ئه‌ندام پێكهاتوه‌و به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ر دوو مانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه .