مه‌لا به‌ختیار: ئۆپۆزسیۆن نه‌یانتوانی چاره‌گێكی ده‌نگده‌ره‌كانی خۆشیان بهێننه سه‌ر شه‌قام
نوچه‌نێت: سۆران
له وتارێكدا كه به‌بۆنه‌ی (36)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبه‌كه‌ی پێشكه‌شه‌ی كرد، مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ئۆپۆزسیۆن نه‌یانتوانی چاره‌گێكی ده‌نگده‌ره‌كانیشییان بهێننه سه‌ر شاقام، به وته‌ی ئه‌و، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان نایانه‌وێت سیسته‌مه دیموكراسییه‌كه‌یان له خۆیان تێك بده‌ن.
له وتاره‌كه‌یدا كه له دۆڵی ئاكۆیانی ناوچه‌ی سۆران پێشكه‌شی كرد، مه‌لا به‌ختیار وتی “لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نه‌یانتوانی چاره‌گێكی ده‌نگده‌ره‌كانی خۆشیان بهێننه سه‌ر شه‌قام”، به وته‌ی به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هۆكاری نه‌هاتنه سه‌رشه‌قام هه‌موو لایه‌نگره‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نایانه‌ێوت ئه‌م بارودۆخه له خۆیان تێك بده‌ن، وتی “خه‌ڵكی كوردستان هه‌ست به‌و ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌كه‌ن كه له ئه‌ستۆیانه له‌به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌یان و نایانه‌وێت ئه‌م سیسته‌مه دیموكراسییه تێكبده‌ن”.
مه‌لا به‌ختیار داوای له‌لایه‌نه‌كانیش كرد، كه له كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كه كه بڕیاره سبه‌ی (شه‌ممه) ساز بكرێت، هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و كێشه‌كان و كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ببه‌ن.