نوچه نێت
له‌مێژووى مرۆڤایه‌تى دا له‌شفرۆشى و چێژكڕین هه‌بووه وبه‌درێژایى مێژووى شارستانیه‌تیش ره‌خنه‌ى لێ گیراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌توانراوه ئه‌و دیارده نێگه‌تیڤه بنبڕ بكرێت. یه‌كلایه‌نى چاكه‌ى چێژكڕین له‌وانه‌یه له‌لایه‌ن كڕیاره‌كانه‌وه ئه‌وه بێت خۆیان خاڵى ده‌كه‌نه‌وه له غه‌ریزه به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا كۆمه‌ڵێك زیانى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى و مرۆیى و ته‌نانه‌ت زیانى ئابووریشیان پێ ده‌گات. لێره‌دا به‌كورتى ئاماژه بۆ لایه‌نه خراپه‌كانى چێژ كڕین ده‌كه‌ین:
1- لایه‌نى ته‌ندروستى: به‌هۆى ئه‌وه‌ى كڕیار به‌شێوه‌یه‌كى كاتى له‌گه‌ڵ له‌شفرۆش ده‌بێت و نایناسى بۆیه ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌یه تووشى چه‌ندین نه‌خۆشى ببێته‌وه.
2- لایه‌نى ده‌روونى: كه‌سى كڕیار خۆى كێشه‌ى هه‌یه كاتێك په‌نا بۆ له‌شفرۆش ده‌بات یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه هاوسه‌رى راسته‌قینه‌ى خۆى نه‌دۆزیوه‌ته‌وه یان نازانێ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات بۆیه په‌با بۆ له‌شفرۆش ده‌بات. به‌ڵام ئه‌مه‌ش خراپترى ده‌كات وا ده‌كات هه‌ست به سه‌ركۆنه‌كردنى ویژدانى خۆى بكات و تووشى دڵه‌ڕاوكێ بێت.
3- لایه‌نى ئابوورى: به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆ به له‌شفرۆشانه‌وه ده‌گرن، چێژكڕین كارگه‌رى خراپى بۆ بارى دارایى كڕیاره‌كه ده‌بێت.
4- له‌شفرۆش هیچ هه‌ستى پێ نادات و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى خراپى بۆ سه‌رده‌روونى ئه‌و پیاوه ده‌بێت. زۆربه‌ى له‌شفرۆشان له‌به‌ر ناچارى بارى دارایى په‌نا بۆ ئه‌و كاره ده‌به‌ن و ئه‌گینا هه‌ستى راسته‌قینه‌ى خۆیان به‌رامبه‌ر هیچ كڕیارێك نییه.
5- وا ده‌كات كڕیار تێڕوانینى بۆ به‌هاى ئافره‌ت كه‌م بێته‌وه.