نوچەنێت.هه‌ولێر:
داواى ياسايى لەسەر قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار دەكرێت و نوسینگەی تاڵەبانیش دەڵێت، مافی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پارێزراوه گه‌ر ویستی داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه له‌دادگاكانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌و ناوزڕاندن تۆمار بكات.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئەڵمانیا بازرگانێكی كورد بەناوی ئارام عەبدولڕەحمان،سكاڵایەكی دژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم تۆماركردووە، ئەوەش بەتۆمەتی “هەڕەشەكردن”.
بەڵام نوسینگه‌ی قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردوتەوەو ئاماژەی بەوەكردوە كەكەسێك سكاڵای یاسای لەسەر قوباد تاڵەبانی تۆماركردوە بێ ئەوەی ناوی كەسەكە ئاشكرا كرابێت لە رونكردنەوەكەدا.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
به سه‌رسوڕمانه‌وه هه‌واڵی تۆماركردنی داوایه‌كمان له‌سه‌ر به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێگه‌یشت، ئه‌م داوا تۆماركردنه له‌كاتێكدایه كه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌ڕای كاری زۆری حكومه‌ت و خزمه‌تگوزاری هاووڵاتیان زۆر به‌پشوو درێژی سه‌رقاڵی به‌دواداچون و وردبینی داواكاریه‌كی ئه‌و كه‌سه بووه كه هیچ په‌یوه‌ندی به‌جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه نه‌بووه، بۆیه ئێمه هه‌موو ئیدیعاكانی ئه‌و كه‌سه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین كه چه‌ندین به‌ڵگه‌ی پێچه‌وانه‌ی داوای ئه‌و كه‌سه له‌به‌ر ده‌سته كه ئاماژه‌ن بۆ ناوزڕاندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه له به‌رپرسی پله باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتی تایبه‌تی و ناره‌وا، بۆیه مافی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پارێزراوه گه‌ر ویستی داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه له‌دادگاكانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌و ناوزڕاندن تۆمار بكات.
نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت