هۆشداری دەدرێتە دەزگاكانی راگەیاندن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

رێكخراوێك هۆشداری دەداتە دەزگاكانی راگەیاندن و داوای راگرتنی بڵاوكردنەوەی بابەتی وروژێنەر دەكات و دەشڵێت هەندێكیان بەمەبەست و هەندێكی تریشیان بەمەبەستی كۆكردنەوەی لایك‌ ئەو كارە دەكەن.

رێكخراوی تاكۆ بۆ پرسە كۆمەڵایەتی‌و دەروونییەكان لە بانگەوازێكدا كە ئاراستەی كەناڵەكانی راگەیاندن‌و رای گشتی‌و رۆشنبیرانی كردوە،هاتووە”بەشێكی زۆر لەكەناڵەكانی راگەیاندن لەرێگەی سایت‌ و پەیج‌ و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی خۆیانەوە، هەندێكیان بەمەبەست و هەندێكی تریشیان بەمەبەستی كۆكردنەوەی لایك‌و بەرزكردنەوەی لیڤڵی پێگەو سایتەكانیان ئەو كارە دەكەن، كە گومانی تێدا نییە لەڕووی كۆمەڵایەتییەوە زیانێكی زۆر لەڕەفتاری مێردمنداڵ‌و هەرزەكارانی ئێمە دەدات‌و هاندان‌و دنەدانانە بۆ لادانە سێكسییەكان لەناو كۆمەڵگەدا”.

رێكخراوەكە دەشڵێت”چەندجارێك بەشێكی زۆری كەناڵەكانی راگەیاندنمان لەكاریگەریی‌ و زیانەكانی ئەمجۆرە لەكاری میدیاكان لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاگاداركردووەتەوە،بەڵام بەداخەوە بەدەمەوە هاتن”.

رێكخراوی تاكۆ ئەوەشی خستوەتەڕوو”هەرچی زووە ئەو بابەتە سێكسی‌و وروژێنەرانەی، كە هیچ بایەخێكی میدیایی نییەو تەنیا دەبێتە هۆی دنەدانی لادانە سێكسییەكان لەناو تۆڕە كۆمەلایەتییەكان رایبگرن‌و هەڵمەتی پێچەوانە بگرنە بەر، كە ببێتەهۆی راستكردنەوەی ئەو لادانە سێكسییانەی،كە بەهۆی ئەو هەواڵ‌و وێنانەی ئەوانەوە پەخشدەكرێن دروستبوون‌و بۆ پەیداكردنی لایك‌و بەرزكردنەوەی بینینی سایتەكانیان پەنا بۆ ئەمجۆرە كارانە نەبەن، چونكە نەك لەرووی كۆمەڵایەتییەوە لەرووی یاساییشەوە كارێكی هەڵەو تاوانە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com