نوچەنێت.هه‌ولێر:
پێنج پەرلەمانتار لە فراكسیۆنه جیاوازه‌كان بەنوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شدارن له كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ له شاری ئامه‌د-ی باكوری كورستان.
دوای ئازادكردنی شاری كۆبانێ له ده‌ست تیرۆرستانی داعش، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، ئه‌مڕۆ له‌شاری ئامه‌د-ی باكوری كوردستان، كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ به‌ڕێوه‌چوو كه به‌هۆی هێرشی فراوان و دڕندانه‌ی تیرۆرستانی داعشه‌وه وێرانكراوە.
لەوبارەیەوە تاریق جه‌وهه‌ر سه‌رسامی سكرتێری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ 2-5-2015، به سایتی فەرمی یەكێتی راگه‌یاندوە”(5) په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی نێو په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداری له كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ له شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان ده‌كه‌ن“.
وتیشی”ئه‌و ژماره په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان كه نوێنه‌ری په‌رله‌مانی كوردستانن له كۆنفرانسه‌كه‌دا، به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداری كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ ده‌كه‌ن“.