نوچەنێت.تایبەت:
سەرۆكی فڕاكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڵێت، ئێمە بەمافی خۆمانی دەزانین ئەندام بین لە لیژنەیی دەستوور، لەبەر ئەوە پێدانی كورسی بە بەخشین و خێرەومەندی بەهەموو شێوەیەك ڕەت دەكەینەوە.
سەبارەت بە لیژنە 21 كەسییەكەی ئامادەكردنی ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی كوردستان،د.شوان قەڵادزەیی سەرۆكی فڕاكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بە(نوچەنێت)ی راگەیاند”لە دوای 5 فراكسیۆنەكەی پەرلەمان ئێمە زۆرترین دەنگمان هێناوەو تەنانەت چەند هەزار دەنگێكی تر كە هێنابوومان لێیان نەقرتاندباین دوو كورسی مان مسۆگەر بوو”.
وتیشی”ئێمە بە هەموو شێوەیەك بەمافی خۆمانی دەزانین ئەندام بین لەو لیژنەیە،لەبەر ئەوە پێدانی كورسی بە بەخشین و خێرەومەندی بەهەموو شێوەیەك ڕەت دەكەینەوە،وە هەرگیزاو هەرگیز ئێمە نابینە كۆسپ و لەمپەر لە بەردەم پێكهێنانی لیژنەكەدا ، چونكە بەزەروورو پێویستی دەزانین هەرێمی كوردستان خاوەنی دەستووری خۆی بێت”.
د.شوان قەڵادزەیی،كە هاوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامییە دەشڵێت”لەبەر ئەوەی بابەتەكان و ماددەكان بەسازان یەكلایی دەكرێنەوە ڕەوا نیە لەسەر زۆرۆی كەمی و ئەندام بوونیان لە لیژنەكەدا فراكسیۆنە گەورەكان پەك بە پێكهێنانی لیژنەكە بخەن،هیوادارین سەرۆكایەتی پەرلەمان كوۆبونەوەكانی لەم هەفتەیەدا لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان چڕ بكاتەوە لەپێناو پێكهنانی لیژنەكە تا چیتر خۆمان نەبینە مایەی دروستكردنی ڕەشبینی لای هاوڵاتیانی كوردستان”.