كۆمه‌ڵی ئیسلامی: ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن، قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن، قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت “پێویسته زۆر به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه بكه‌ین”.
عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، ده‌بێت به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بكرێت، چونكه به وته‌ی ئه‌و، ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن، قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه، له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ نوچه‌نێت وتی “ئیمه به بروزه‌ی خومانه‌وه ده‌جینه كوبونه‌وه و وه‌ئیمه به نیه‌ت ونیازی ریككه‌وتنیش ده‌جینه ئه‌م كوبونه‌وانه و به‌كه‌شبینیه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ین و ئاماده‌ییمان هه‌یه زور به سینكیكی فراوان مناقشه‌ی هه‌موو بابه‌ته‌كان بكه‌ین”، وتیشی “ئه‌و چاكسازی و گۆڕانكارییه‌ی كه ئێمه ده‌مانه‌وێت، به ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت، چونكه ئه‌گه‌ر به ده‌ست ئێمه بوایه پێویستی نه‌ده‌كرد كۆبوونه‌وه بكه‌ین و ئه‌نجاممان ده‌دا”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه به یه‌ك كۆبوونه‌وه ئه‌نجامه‌كان ده‌رناكه‌ون، وتیشی “ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن، ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا هه‌یه، قوڵتر ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه بكه‌ین و ئومێدموایه به ئاكامی باش بگه‌ین، هه‌رچییه‌كیشمان به به‌رژه‌وه‌ندی زانی بۆ رای گشتی بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه”.
من بیم وایه نه‌تیجه‌ی كوبونه‌وه‌كان به‌یه‌ك كوبونه‌وه ده‌رناكه‌وی