نوچەنێت
ئەسیل نوجێفی پارێزگاری نەینەوا دەڵێت ئەگەر حكومەتی عێراق بە پرۆژەكەی ئەمریكا رازی نییە، با خۆی هەستێت بە پڕچەككردنی كورد و سوننەكان و بەهێزكردنیان لە بەرامبەر داعش.
لە بڵاوكراوەیەكدا كە لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردۆتەوە، نوجێفی دەڵێت “هەموو دونیا لەسەر ئەوە كۆكن كە ئەوەی دەبێت داعش لە موسڵ و ئەنبار وەدەربنێ، خەڵكی ئەو دو پارێزگایانە خۆیانن و جێگرەوەیان نییە بۆ ئەو كارە، لەبەر ئەوەی عێراق چەك بە سوننەكان نادات و جیهانیش بەپەلەیە بۆ ئەوەی داعش وەدەربنرێ، بۆیە لایەنە نێودەوڵەتییەكان بۆ سەرچاوەی دیكە دەگەرێن كە لێیەوە چەك بە خەڵكی ئەو پارێزگایانە بدرێت كە داعش داگیری كردوون”.
نوجێفی روودەكاتە شیعەكان و دەلێت ئەگەر رازی نین ئەمریكا چەك بداتە كورد و سوننە، دەبێت بەدیلتان پێبێت بۆ ئەو پرۆژەیە، بەوەی خۆتان چەكی پێویستمان بۆ دابین بكەن بۆ دەركردنی داعش.