نوچەنێت-بەغدا
ئەمڕۆ هەینی حیزبی توركمان ئیللی داوای كرد توركمانەكانیش پشكی خۆیان پێبدرێ لەو یارمەتییە سەربازییە ئەمریكییانەی كۆنگرێس پەسەندی كردوون بدرێنە پێكهاتەكانی عێراق. توركمان ئیللی داوا دەكات چەكەكان بە “كۆدەنگی” دابەش بكرێن و داواش لە وەزارەتی بەرگری دەكات رێوشوێنی دابەشكردنی چەكەكان دیاری بكات.
لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ بڵاوی كردۆتەوە و نوچەنێت بەدواداچوونی بۆ كردووە، توركمان ئیللی دەڵێت “تەحەفوزی خۆمان پیشان دەدەین بەرامبەر پرۆژە بڕیارەكەی كۆنگرێس، چونكە لە پرۆژەكەدا باسی توركمانی نەكردووە، لەكاتێكدا توركمانەكان پێكهێنەرێكی بنچینەیی گەلی عێراقن”.
حیزبە توركمانییەكە داوا دەكات پشكی توركمانیش دابین بكرێت لەو هاریكارییە سەربازییانەی ئەمریكادا و داواش دەكات وەزارەتی بەرگری عێراق لیچنەیەك بۆ دابەشكردنی هاریكارییەكان پێكبهێنێ و لەو لیژنەیەدا نوێنەری توركمان هەبێت و دواتریش بەپێی بنەمای كۆدەنگیی بەشی توركمانەكانیش بدرێت.