نوچەنێت-ئاژانسەكان
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان رایگەیاند لە بەیانی چوارشەممە هەتا پێنجشەممە فڕۆكەكانی هاوپەیمانان 21 هێرشیان كردۆتە سەر داعش لە عێراق و سوریا.
بەگوێرەی بەیاننامەی فەرماندەییەكە، لەكۆی ئەو هێرشانە 15 دانەیان لە عێراق ئەنجامدراون و لە دەوروبەری هەردوو شاری موسڵ و رومادی چڕبوونەتەوە.
لە سوریاش 6 هێرش لە دەوروبەری حەسەكە و رەققە و كۆبانی بۆسەر داعش ئەنجامدراون.
بەیاننامەكە وردەكاریی زیانەكانی داعشی لەو هێرشانەدا بڵاونەكردۆتەوە.